کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چه‌ند نانه‌وايه‌ك ناويان ده‌چێته په‌رتووكى گێنيسه‌وه
دواى دروستكردنى سه‌مونيكى 120 مه‌ترى له‌لايه‌ن چه‌ند نانه‌وايه‌ك له شارى ميلانۆ، ناويان ده‌چێته كتێبى گێنيسه‌وه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
دواى دروستكردنى سه‌مونيكى 120 مه‌ترى له‌لايه‌ن چه‌ند نانه‌وايه‌ك له شارى ميلانۆ، ناويان ده‌چێته كتێبى گێنيسه‌وه.
ئه‌و سه‌موونه له‌لايه‌ن چه‌ند نانه‌وايه‌كى فه‌ره‌نسى و ئيتاڵى به ماوه‌ى 7 كاتژمێر دروستكرا، به‌جۆرێك بووه مايه‌ى سه‌ر سوڕمانى خه‌ڵكى و ناويان خرايه په‌رتووكى گێنيسه‌وه.
كارێكی ئاسان نییە پارچە ھەویرێك درێژییەكەی 122 مەتر بێت و بەناو فڕنییەكدا تێپەڕبێت بۆ ئەوەی سەمونێكی فەڕەنسی لێ دروست بكرێت.
لۆرێنزۆ ڤێلتری، دادوەری تۆماركردنی پەرتووكی گینیس سەختی كارەكەی بەمشێوەیە خستەڕوو: "یاسا ئەوەیە سەمونەكە بەیەك پارچە دروست بكرێت، ئه‌مه‌ش یەكێكە لە سه‌ختى كارەكە، چونكە سەمونێك بەو درێژییە و ھەمان پێكھاتەی سەمونەكە وەك خۆی بەكاربێنی، ئاسان نییە".
دۆمینیك ئانراكت، نانەوا لە پاریس و بەشداربوو لە كارە ھاوبەشەكە، ترسێكی زۆری ھەبوو سەمونەكە پارچە بێت و ده‌ڵێت: "زۆر زەحمەتە سەمونێكی درێژ دروستبكەی، چونكە ئێمە لە دەرەوەین و زۆر ساردیشە، بۆ ھەویر شتێكی باش نییە، بەڵام ئێمە پلاستیكمان بەكارھێنا و پلەی گەرمی ھەویرەكەمان پاراست، درێژی سەمونەكەش كێشەیەكی دیكە بوو، چونكە ھێندەی نەمابوو بشكێت".