کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له لوبنان چشتخانهيهك خواردن به‌خۆڕايى پێشكه‌ش ده‌كات
چێشخانه‌یه‌كی جیاواز له لوبنان، خواردن به خۆڕایی پێشكه‌ش به هه‌ژاران و په‌نابه‌ران ده‌كات و نرخی هه‌ر خواردنێكیش جگه له سوپاسێك هیچی دیكه نیه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
چێشخانه‌یه‌كی جیاواز له لوبنان، خواردن به خۆڕایی پێشكه‌ش به هه‌ژاران و په‌نابه‌ران ده‌كات و نرخی هه‌ر خواردنێكیش جگه له سوپاسێك هیچی دیكه نیه.
بۆنیور دی سیل"به‌خته‌وه‌ری ئاسمان"، ئه‌مه ناوی ئه‌و چێشخانهيهكه له شاری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان وه‌ك هه‌ر چێشتخانه‌یه‌كی ئاسایی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م چێشتخانه‌یه له ئه‌وانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه، خواردن به خۆڕایی به هه‌ژار و په‌نابه‌ران ده‌دات.
له به‌رده‌م چێشخانهكهدا، لیستی خواردنه‌كان هه‌ڵوه‌سراوه، و نرخی هه‌ر خواردنێكییش، ته‌نیا سوپاسكردنێكه.
"ماتیۆ عه‌للاوی" كوڕی خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كه و سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌كی له‌م جۆره ده‌ڵێت: "بیرۆكه‌كه هیی باوكمه، ئه‌و هه‌میشه ده‌یه‌ویت یارمه‌تی هه‌ژاران بدات، به تایبه‌ت ئێستا كه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران له لوبنان هه‌ن و بژێوی ژیانیش سه‌خته و خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن، ئێمه له چێشتخانه‌كه‌دا تیمێكی گه‌وره به خۆبه‌شی كارده‌كه‌ین".
ماتیۆ، خوازیاره له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێت ده‌ستی هاوكاری هه‌ژاران درێژ بكات و سكى ئه‌و كه‌سانه‌ش تێر بكات كه توانای كڕینی خۆرادنیان نیه.
جگه له پێشكه‌شكردنی خواردن، چێشخانه‌كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌یه كه، هیچ شوێنێك بۆ مانه‌وه و خه‌وتن شك نابه‌ن.
يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى بێ شوێنه‌و په‌ناى بردووه‌ته به‌ر ئه‌و چێشتخانه‌يه ده‌ڵێن: "هاتم بۆ به‌یروت، پێشتر له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌وتم. ئه‌بو مه‌جدی چێشخانه‌كه‌ی كردۆته ماڵ ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێ شوێنن. ئێستا له‌و چێشتخانه‌یه ده‌خۆم و ده‌مێنمه‌وه".
چێشتخانه‌كه له كاتژمێر 11ى به‌یانی تاوه‌كوو پێنجی ئێواره به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، خواردن پێشكه‌ش ده‌كات و رۆژانه نزیكه‌ی 210 كه‌س خواردن ده‌خۆن.