کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چۆنيه‌تى دروستكردنى لوقمه قازى
وقمه قازى، جۆره شيرنه‌مه‌نييه‌كى سووكه، زياتر خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌و جۆره شيرنييه دروست ده‌كه‌ن
K24 – ھەولێر
لوقمه قازى، جۆره شيرنه‌مه‌نييه‌كى سووكه، زياتر خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌و جۆره شيرنييه دروست ده‌كه‌ن و ده‌يخۆن، به‌تايبه‌تى له مانگى ره‌مه‌زاناندا.
كه‌رسته‌كان
*دوو كوپ ئارد
*كوپێك نيشاسته
*كه‌وچكێك خومره
*خوێ(كه‌وچكێكى بچووك)
*كوپێك شيرى گيراوه
دروستكردنى
1-ئاردو نيشاسته و خومره‌و خوێه‌كه، هه‌موويان جوان تێكه‌ڵ بكه به‌پێى پێوست شيره‌كه تێبكه‌و تاوه‌كوو هه‌ويرێكى نه خه‌ست و نه‌شل ده‌ربچێت، دواتر بۆ ماوه‌ى يه‌ك كاتژمێر هه‌ويره‌كه به‌جێ بهێڵه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبێت.
2-دواى ئه‌وه‌ى هه‌ويره‌كه هه‌ڵات، روونى زه‌يت له‌سه‌ر ئاگرێكى مامناوه‌ند گه‌رم بكه و پاشان به كه‌وچكێك پارچه پارچه هه‌ويره‌كه بهێنه و بيكه به تۆپه‌ڵه‌ى بچووك بچووك بيخره ناو زه‌يته‌كه تاوه‌كوو سوور ده‌بێته‌وه.
3- دواى سووربوونه‌وه‌ى بيهێنه ده‌ره‌وه‌و بيخه‌ره ناو مه‌نجه‌ڵى شيله‌كه.
دروستكردنى شيله
دوو كوپ شه‌كر بهێنه له‌گه‌ڵ كوپێك ئاو و ڤانێله و ئاوى ليمۆ، دواتر له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك تێكه‌ڵيان بكه و بيخه‌ره سه‌ر ئاگرێك، تاوه‌كوو ده‌كوڵێت.