کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارانەکە تا کەی دەخایەنێ؟
لافاوی لە چەندان شوێن دروست کردووە
K24- ژووری ھەواڵ
شەپۆلی بارانبارینەکەی هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە، بەڕێژەیەک بوو کە لە چەند شوێنێکدا لافاوی دروست کردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە (9.11.2015) شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی لافاو لە هەندێ ناوچەی کوردستان و زیانی ماددیشی دروست کردووە، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسیی هه‌ولێریش به (K24) راده‌گه‌یه‌نێ كه بارانه‌كه تاوه‌كوو درێژایی سبه‌ی سێشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته هیچ ئامارێكی زیانه ماددییه‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ زیانێكی زۆر به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه‌وتبێ، سه‌باره‌ت به زیانی گیانیش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ولێر به (K24)ی ڕاگه‌یاند كه تاوه‌كوو ئێسته هیچ ڕووداوێك بۆ نه‌خۆشخانه تۆمار نه‌كراوه. په‌یامنێری سلێمانیش هه‌مان شتی له‌و شاره باس كرد و ڕایگه‌یاند هیچ زیانێكی ئه‌وتۆ تۆمار نه‌كراوه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تاوه‌كوو ئێسته 31 ملم باران باریوه.
ئه‌مساڵ وه‌كوو هه‌موو ساڵێ، كاتێك بارانێكی زۆر و به لێزمه ده‌بارێ، گرفت بۆ هه‌ندێ گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر دروست ده‌بێ، ئه‌مساڵیش تاوه‌كوو ئێسته، گه‌ڕه‌كه‌كانی باداوه، سه‌یداوه، گڵكه‌ند و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه تووشی گرفت بوون و چه‌ند نزمه پرد و تونێلێكیش داخراون.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، به‌گشتی ڕێژه‌ی بارانبارین له‌چاو ساڵانی پێشوودا، كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی، زستانی ئه‌مساڵ بارانێكی زۆر به‌خۆوه ده‌بینێ.