کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پاكستان.. به‌نرخترين جۆرى هه‌ڵۆكان ئازاد ده‌كرێن
دوای ئازادكردنیان له ژێر ده‌ستی قاچاخچییان، جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سروشت
K24 – ھەولێر
له پاكستان ژماره‌یه‌ك هه‌ڵۆی ده‌گمه‌ن كه نرخه‌كانیان ده‌گاته 100 هه‌زار دۆلار، دوای ئازادكردنیان له ژێر ده‌ستی قاچاخچییان، جارێكی دیكه بۆ سروشت و ژینگه‌ی خۆیان گه‌ڕێندرانه‌وه.
ئه‌و هه‌ڵۆ ده‌گمه‌نانه دوای ئازادكردنیان له ژێرده‌ستی قاچاخچیه‌كان، جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ نێو سروشت و ژینگه‌ی خۆیان.
ده‌گمه‌نی ئه‌و جۆره هه‌ڵۆیانه بۆ گرانی نرخه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به جۆرێك نرخیان له بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌گاته 100 هه‌زار دۆلار.
جۆره‌كانیشیان بریتین له هه‌ڵۆی شاهین، عه‌قاب و لۆگه‌ر، به هۆی زۆر راوكردنیانهوه هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچوونیان له‌سه‌ره.
له خاڵێكی پشكنین له نێو پاسێكدا دوای ئه‌نجامدانی پشكنین 7 هه‌ڵۆی ده‌گمه‌نمان له نێو سندوقێكدا دۆزیه‌وه، قاچاخچییه‌كان بۆ ئێرانیان ده‌برد و پاشان بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێستاش ئازادیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ربه‌ستی بژین.
عه‌دنان خان به‌رپرسى ژینگه‌پارێزی، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و هه‌ڵۆیانه‌ی ئازادیان كردن، جۆری زۆر ده‌گمه‌نن و هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچوونیان له‌سه‌ره، و قاچاخچییه‌كان به وڵاتانی كه‌نداو ده‌یفرۆشن.
نرخی ئه‌و جۆره هه‌ڵۆیانه له بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌گاته 10 هه‌زار روبیهی پاكستانی واته 100 هه‌زار دۆلار، 3 جۆریان ده‌گمه‌نن كه بریتین له هه‌ڵۆی شاهین ،عه‌قاب ،تشیرۆج و لۆگه‌ر.
ئه‌و جۆره هه‌ڵۆ ده‌گمه‌نانه به زۆری له ناوه‌ڕاستی ئاسیا و ناوچه سارده‌كان ده‌ژین، و ئه‌گه‌رچی راوكردنیان قهدهغیه له پاكستان، به‌ڵام حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و به نرخێكی زۆر به بنه‌ماڵه حكومڕانه‌كانی كه‌نداو دهیفرۆشێت.