ئێتاڵيا دار زه‌يتوونه‌كان ده‌بڕێ

حكوومه‌تی ئیتالیا دەستی کردووە بە بڕينه‌وه‌ى دار زەیتوونە بەتەمەنەکان، بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

ئێتاڵيا دار زه‌يتوونه‌كان ده‌بڕێ
ئێتاڵيا دار زه‌يتوونه‌كان ده‌بڕێ

K24- ژوورى هه‌واڵ

حكوومه‌تی ئیتالیا دەستی کردووە بە بڕينه‌وه‌ى دار زەیتوونە بەتەمەنەکان، بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

ئەو کارەی حکوومەت سەرەڕای توڕه‌بوونی جوتیاران، بووەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی رۆنی زەیتون لەو وڵاتە.

حكوومه‌ت بەبیانووی ئەوەی نەخۆشی خوریکە لە دار زەیتونەکانەوە دەگوازرێتەوە دەستی کردووە بە لەناوبردن و سوتاندنیان.

خوریکە، نەخۆشیەکە تووشی پێست دەبێت و دەبێتە ھۆی لەناوچوونی خانەکانی.

زەیتون، بە دارێکی سیمبولی ئیتالیا ناودەبرێت، بەڵام ئێستا نزیکەی 1 ملیۆن دار تووشی نەخۆشی خوریکە بوون.

ته‌نيا یەک ھەفتە ماوە بۆ وەرزی چنینەوەی بەرھەمی زەیتونەکان ھەربۆیە خاوەن باخەکان زۆر توڕه‌ن لە بریارەکەی حكوومه‌ت.

جوتيارێك: "نابێ ئەم دارانە ببڕنه‌وه‌، ئەم دارانە موڵکی نەتەوەیەکن، ناتوانن بیانبڕنەوە. گرنگ نيیە بەلامەوە کێ بڕیاریداوە من رێگە نادەم بیانبڕنەوە".

بیر و بۆچوونی جیاواز ھەیە لە نێوان جوتیاراندا و نازانن چۆن چارەسەرێک بدۆزنەوە.

جوتيارێك: "من رزایم، با دارە نەخۆشەکان ببرنەوە، بەڵام ئەوانەی نەخۆش نین با بمێنن."

خاوەنی کێڵگەیەکی زەیتون دەڵێ بڕينه‌وه‌ی دارەکان چارەسەر نییە.

گیۆڤانی سالی، خاوەنی گێڵگە زەیتوونەکە ده‌ڵێت: "پێموایە بڕینەوەیان چارەسەری نەخۆشبەکە ناکات، دەبێ دارەکان چارەسەر بکرێن. بڕينه‌وه‌ی دار واتە بڕينه‌وه‌ی مرۆڤ، من ھیچ لە مەبەستی حكوومه‌ت تێناگەم، نەمانی دار زەیتوونەکانمان واتە واتە لەناوچوونی خۆمان، کێ قەرەبوومان دەکاتەوە؟ ئەم دارانە باو باپیرانمان چانديانه‌".

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی جوتیارانی ئیتاڵی ساڵانە زیاتر لە 2 ملیار یۆرۆ داھاتی زۆرنی زەیتوونە.

بەڵام لە ٢٠١٣ ەوە بەرھەمی زەیتوون بە رێژەی 35% کەمی کردووە و لە بەرانبەردا نرخی لە 3% بەرزبۆتەوە.

ئێستا بازرگانەکان چاوەرێن بزانن دوای بڕیارەکەی حكوومه‌ت نرخی رۆنی زەیتون چەندیتر بەرز دەبێتەوە.

دوکاندارە ئیتالییەکان زۆر حەزیان لە فرۆشتنی بەرھەمە خۆماڵیە رەسەنەکانە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکان بووەتە ھۆی دوورخستنەوەی کڕیارەکانیان.