ئه‌رده‌ن..كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو مه‌ترسى دروست ده‌كات

کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریای مردوو، رۆچوون وشکانی توێکڵی زەوی لێدەکەوێتەوە و مەترسی لەسەر دانیشتوان و گەشیاران دروست کردووە.

ئه‌رده‌ن..كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو مه‌ترسى دروست ده‌كات
ئه‌رده‌ن..كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو مه‌ترسى دروست ده‌كات

K24- ژوورى هه‌واڵ

کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریای مردوو، رۆچوون وشکانی توێکڵی زەوی لێدەکەوێتەوە و مەترسی لەسەر دانیشتوان و گەشیاران دروست کردووە.

بەھۆی بەرزبوونەوه‌ی پلەی گەرما و وشکبوونی زۆرێک لە رووبارەکانی وڵاتی ئوردن کە دەرژێنە ناو دەریای مردووە، لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا، ھەموو ساڵێک متر و نیوێک ئاستی ئاوی دەریاکە دابەزیوە.

بەھۆی دابەزینی ئاستی ئاوەکەوە، چینە خوێکان دەشکێن و لە ئەنجامدا رۆچوون روودەدات، بەو ھۆیەوە حکوومەتی ئه‌رده‌ن رێگاکانی دەورووبەری دەریاکەی داخستووە و لە ھەوڵی گواستنەوەی دانیشتوانی ناوچەکەدایە.

دەریای مردوو، دەکەوێتە رۆژئاوای وڵاتی ئه‌رده‌ن، 429 مەتر لەژێر ئاستی دەریاوەیە و بە سوێرترن ئاوی دنیا دادەنرێت.