کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لە ناوەڕاستی ئەمشەودا مانگ دەگیرێت
ئاژانسى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى بۆشايى ئاسمان(ناسا) رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و مانگ 14 جار له‌قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت.
K24 – ھەولێر
ئاژانسى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى بۆشايى ئاسمان(ناسا) رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و مانگ 14 جار له‌قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) ئاژانسى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى بۆشايى ئاسمان(ناسا) له ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند: "ئه‌مشه‌و لە كاتژمێر 12ی شەودا سێبەری زەوی دەكەوێتەوە سەر رووی مانگ و مانگيش بۆ نزيكترین خاڵی سوڕانەوەی زەویدا نزيك ده‌بيته‌وه و 14 جار گەورەتر له‌قه‌باره‌ى ئاسايى خۆى ده‌رده‌كه‌وێت".
بڵاويشكردووه‌ته‌وه: "ئه‌و مانگرتنه كيشوه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ريكاى باكوور، ئه‌مه‌ريكاى باشوور، ئه‌وروپا، ئه‌فريقيا، به‌شێكى رۆژئاواى كيشوه‌رى ئاسيا ده‌گرێته‌وه".
مانگ ئه‌و كاته ده‌گيرێت کە زەوی دەکەوێتە نێوان تیشکی خۆر و بەشێک لە مانگ یان ھەمووی، چونکە سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر مانگ، ئەو کاتەی کە زەوی لەسەر رێرەوی خۆیدا بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، مرۆڤ مانگ وا دەبینێ کە بەشێک لە رووناکیەکەی پچڕاوە.
مانگ خۆی ھیچ رووناکیەکی سروشتی خۆی نییە و ئەو رووناکیەی کە لێشی دەدرەوشێتەوە، رەنگدانەوەی تیشکی خۆرە بۆ زەوی دێتەوە، مرۆڤ وايده‌بينێت وەک روناکیەکی درەوشاوەيه.
ھیچ کاتێکیش دیاردەی مانگ گیران روونادات، ته‌نيا ئه‌و کاتەی کە مانگ تەواو بێ "مانگی چواردە "، خۆر گیرانیش لەو کاتەدا روودەدات کە مانگ بەری تیشکی خۆر دەگری لەزەوی، لەسەرتای تەواوبوونی مانگ، واتە لە کاتی کەوانە بوونی مانگ.