کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پسپۆڕانى بوارى ژينگه هۆشدارى له پيسبوونى هه‌وا ده‌ده‌ن
ئه‌گه‌ر پيسبوونى هه‌وا به‌رى پێى نه‌گيرێ، له‌دواى ساڵى 2050 ساڵانه 6.6 مليۆن كه‌س به‌و هۆيه‌وه گيان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
K24 – ھەولێر
ئه‌گه‌ر پيسبوونى هه‌وا به‌رى پێى نه‌گيرێ، له‌دواى ساڵى 2050 ساڵانه 6.6 مليۆن كه‌س به‌و هۆيه‌وه گيان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22.9.2015)ماڵپه‌ڕى ئه‌ڵماس بڵاويكردووه‌ته‌وه، پسۆڕانى بوارى ژينگه لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كيان له بوارى پيسبوونى هه‌واوه ئه‌نجامداوه و هۆشداريان داوه: "پيسبوونى هه‌وا به گازى ئۆزۆن به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو زيادى كردووه، ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌رى پێويست و ئاماده‌سازى بۆ نه‌كرێت مه‌ترسييه‌كى يه‌كجار گه‌وره‌ى بۆ سه‌ر گيان مرۆڤ دروست ده‌كات".
هه‌ر له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه: "پێويسته له ئێستاوه پلانێك بۆ رێگرتن له پيسبوونى هه‌وا بگێرێت به‌تايبه‌تى له كيشوه‌رى ئاسيادا، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ر به‌و پيسبوونه نه‌گيرێت، دواى ساڵى 2050 ساڵانه 6.6 مليۆن كه‌س به‌هۆى پيسبوونى هه‌واوه گيان له ده‌ست ده‌ده‌ن كه زۆرينه‌يان له‌و كيشوه‌ره‌دا ده‌بێت".
زانايان روونيشيان كردووه‌ته‌وه: "پيسبوونى هه‌واو هۆكارێكى سه‌ره‌كيه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ، جه‌ڵته ، شێرپه‌نجه‌ى سييه‌كان و ره‌بۆ".