کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئەرجەنتین.. وەرزی زاوزێی پەنگوین دەست پێ دەکات
ھەموو ساڵێک لە دە رۆژی کۆتایی مانگی ئەیلوول، سەرەتای وەرزی زاوزێی پەنگوینەکانی دوورگەی "پۆنتا تۆمبۆ"یە کە بە پەنگوینی ماگێلان ناودەبرێن.
K24 – ھەولێر
ھەموو ساڵێک لە دە رۆژی کۆتایی مانگی ئەیلوول، سەرەتای وەرزی زاوزێی پەنگوینەکانی دوورگەی "پۆنتا تۆمبۆ"یە کە بە پەنگوینی ماگێلان ناودەبرێن.
لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ئەو دوورگەیە بە بێچووی پەنگوینەکان دادەپۆشرێت، پەنگوینی ماگێلان، زۆر پەیوەستن بە رەچەڵەک و شوێنی ژیانیانەوە.
پەنگوینەکان دیمەنێکی جوانیان بە دوورگەکە بەخشیوە و سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە، بەجۆرێک پێشبینی دەکرێت، تهنيا لە ماوەی سێ مانگی داھاتوودا، 150 ھەزار گەشتیار سەردانی دوورگەکە بکەن.
بەرزی ئەو پەنگوینانە 50 سانتیمەترە، رەنگیان رەش و سپیە و توانای فڕینیان نيیە و تهنيا لە کەناراوەکانی باشووری ئەرجەنتین و چیلی دەژین.