کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تايلهند.. 80 مهيموون له مرۆڤ دوور دهخرێنهوه
لە ترسی شەڕ و پێكدادانی نێوان مرۆڤ و مەیموونەكان، پۆلیسی تایلەند كۆمەلێك مەیموونیان لە ناوچەكانی دەوروبەری شاری بانكۆكی پایتەخت بهمهبهستى دوورخستنهوهيان كۆكردهوه.
K24 – ھەولێر
لە ترسی شەڕ و پێكدادانی نێوان مرۆڤ و مەیموونەكان، پۆلیسی تایلەند كۆمەلێك مەیموونیان لە ناوچەكانی دەوروبەری شاری بانكۆكی پایتەخت بهمهبهستى دوورخستنهوهيان كۆكردهوه.
ئهمڕۆ دووشهممه (21.9.2015) دواى سكاڵای دانیشتوان دەربارەی بێزاركاری و زۆربوونی ژمارەی مەیموونەكان، پۆليسى ئهو وڵاته نزيكه 80 مەیموونی كلك درێژى كۆكردهوه بهمهبهستى گواستنهوهيان بۆ شوێنێكى سروشتى.
دانیشتوانى ئهو شاره دهڵێن: "ئێستا ئەوان دەتوانن بەبێ نیگەرانی جلە تەڕەكانیان ھەڵبخەن و كاری كشتوكاڵی بكەن، ئەمە بۆ مەیموونەكانیش باشترە، چونكە خواردنی تەواویان لە شوێنە سروشتییەكان دەست دەكەوێت".
پۆليسى ئهو وڵاته رايگهياند، مەیموونەكان بەر لەوەی بەر بدرێنە ناو سروشت، پشكنینی نەخۆشیان بۆ دەكرێت.