کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سعووديهك ماڵه‌كه‌ى خۆى كردووه‌ته ژينگه‌يه‌كى سروشتى بۆ به‌خێوكردنى باڵنده
بینینی وشتر و مه‌ڕ له كه‌شێكی گه‌رم و بیابانیدا ئاساییه، به‌ڵام بینینی سه‌دان باڵنده‌ی جۆراوجۆر له هه‌مان كه‌شدا، كارێكی نامۆ و سه‌رنج ڕاكێشه، و هه‌روه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌ربه‌سته هاووڵاتییه‌كی سعوودی ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ته ژینگه‌یه‌كی سروشتی بۆ به‌خێوكردنی سه‌دان باڵنده‌ی جۆراوجۆر.
K24 – ھەولێر

بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌ربه‌سته و گۆڕینی هاوكێشه‌كه، هاووڵاتییه‌كی سعوودی له شارێكی بیابانیدا ماڵه‌كه‌ی خۆیی كردووه‌ته ژینگه‌یه‌كی سروشتی بۆ به‌خێوكردنی باڵنده‌ی جۆراوجۆر.
عه‌بدولڕه‌حمان سه‌بیعی، هه‌ر له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌ش و هه‌وایه‌كی له باری بۆ 500 جۆر باڵنده‌ی جیاجیا ره‌خساندووه و ده‌شڵێت: "په‌یوه‌ندی نیوان من و باڵنده‌كانم، شتێكی گه‌وره‌یه، ده‌توانم بڵێم وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و باوك وایه، به ڕاستی شتێكی گه‌وره‌یه له لای من، به جۆرێك ناتوانم وه‌سفی بكه‌م و ناتوانم لێیان جیاببمه‌وه".
یه‌كێك له هاووڵاتیه‌كان به ناوی عه‌بدوڵڵا زه‌ید، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی كردووه و سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و كاره‌ی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ربڕی و گووتى: "كاتێك شتێكی له‌و شێوه‌یه‌م بیست باوه‌ڕم نه‌كرد، گووتم ئاسايیه مه‌ڕ و وشتر له‌و كه‌شه به‌خێو بكرێت، به‌ڵام باڵنده نا، تاوه‌كوو سه‌ردانم كرد و خۆم كاره‌كه‌م بینیم چۆن 500 باڵنده له شوێنه‌كه‌دا ده‌ژین".
بیرۆكه‌كه به‌ر له 15، لای سه‌بیعی هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نیا دواى دوو ساڵ توانى خه‌ونه‌كه‌ى بكا به‌راستى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 300 هه‌زار ریاڵی سعوودی له دروستكردنی ئه‌و ژینگه‌یه‌دا خه‌رج كردووه.