ژیان
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ژاپۆن.. بوومهلهزرهيهكى به‌هێز پايته‌ختى هه‌ژاند
بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به پله‌ى 5,2 به‌توندى شارى تۆكيۆى پايتهخى ژاپۆنى هه‌ژاند.
K24 – ھەولێر
بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به پله‌ى 5,2 به‌توندى شارى تۆكيۆى پايتهخى ژاپۆنى هه‌ژاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12.9.2015) ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز" بڵاويكرده‌وه: "بوومهلهرزهيهكى به‌هێز شارى تۆكيۆى پايتهخى ژپۆنى به‌توندى هه‌ژاند".
راشيگه‌ياندووه: "بوومه‌له‌رزه‌كه به پله‌ى 5,2 به پێوه‌ری رێخته‌ر به قوڵایی 57 كیلۆمه‌تر له كه‌نداوی تۆكیۆوه روویداوه".
بڵاويشكردووه‌ته‌وه: "كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی ژاپۆن ره‌تیانكرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه ببێته هۆی روودانی تسونامی له ناوچه‌كه‌دا".
روونىشى كردووه‌ته‌وه: "جگه له برینداربوونی هه‌ندێ كه‌س به سووكی، هیچ زیانێكی گه‌وره‌ی نه‌بووه".