ئيسرائيل.. هه‌وڵى پاراستنى مه‌يمونى بابوون ده‌درێت

باخچەیەکی ئاژەڵان لە ئیسرائیل ھەوڵی پاراستنی جۆرە مەیموونێکی دەگمەن دەدات.

ئيسرائيل.. هه‌وڵى پاراستنى مه‌يمونى بابوون ده‌درێت
ئيسرائيل.. هه‌وڵى پاراستنى مه‌يمونى بابوون ده‌درێت

K24 – ھەولێر

باخچەیەکی ئاژەڵان لە ئیسرائیل ھەوڵی پاراستنی جۆرە مەیموونێکی دەگمەن دەدات.

باخچەی ئاژەڵانی سەفاری لە شاری رامات، لە ھەوڵی مانەوەی مەیموونی "بابوون" دایە، کە یەکێکە لەو گیاندارە دەگمەنانەی ھەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە.

ئەم مەیموونە ناوی"سەھارە" تەمەنی پێنج ساڵە بە قژە سوورەکەییەوە ناسراوە.

مەیموونەکە پێش دوو ھەفتە بێچوویەکی سەر رەشی بوو، ئەمەش بۆ تێکەڵەی جیناتی باوک و دایکی دەگەڕێتەوە.

بەھۆی نەبوونی نێرەی بابوون لە باخچەکەدا نەتوانراوە وەک خۆی پارێزگاری لە جۆرەکەی بکرێت.

بابوون حەمادی، رەچەڵەکی بۆ نیمچە دوورگەی عەرەبی و ئەفریقيای باکوور دەگەڕێتەوە و لەلای میسرییە کۆنەکان گیانەوەرێکی پیرۆزە.