کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جيهان مه‌ترسى له‌ناوچوونى دارستانه‌كانى لێنيشتووه
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، رووبه‌رى دارستانه‌كان له جيهاندا رووى له كه‌مبوونه‌وه‌يه و تێبينيش ده‌كرێت، له 25 ساڵى رابردوودا به رێژه‌ى له‌سه‌دا 50 هێواشتر بووه.
K24 – هه‌ولێر
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، رووبه‌رى دارستانه‌كان له جيهاندا رووى له كه‌مبوونه‌وه‌يه و تێبينيش ده‌كرێت، له 25 ساڵى رابردوودا به رێژه‌ى له‌سه‌دا 50 هێواشتر بووه.
رێكخراوى كشتوكاڵ و خۆراكى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان (فاو)، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، بڵاويكرده‌وه، له ئاستى جيهاندا رووبه‌رى دارستانه‌كان رووى له بچووكبوونه‌وه كردووه و رێژه‌ى دانيشتوان و پێويستى خه‌ڵكيش بۆ خۆراك و زه‌وى تا دێت زياتر ده‌بێت وله نيوان ساڵانى 1990 تا 2015 زيانمه‌ندبوونى دارستانه‌كان به رێژه‌ى له‌سه‌دا په‌نجا هێواشتر بووه.
له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى "باشوورى ئه‌فريقيا"دا و له ناوچه‌ى "دوربان" كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به مه‌ترسييه جيهانييه‌كان به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه و له‌و كۆنگره‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7.9.2015)، رێكخراوى فاو به‌ياننامه‌يه‌كى خوێنده‌وه.
هه‌رچه‌ند هێواشبوونى پرۆسه‌ى قه‌ڵاچۆكردنى دارستانه‌كان جێى دڵخۆشييه، به‌ڵام ته‌نيا ئه‌وه به‌س نييه بۆ ئه‌وه‌ى بوترێت مه‌ترسى له‌سه‌ر ژينگه‌ى جيهان نه‌ماوه. "ئه‌مه بۆچوونى رێكخراوى فاوه".
به گوێره‌ى زانيارى رێكخراوى فاو، له ساڵى 1990ه‌وه، رووبه‌رى 129 مليۆن هێكتار زه‌وى دارستانه‌كان له ناوچوون و ئه‌مه‌ش پانتايه‌كى به ئه‌ندازه‌ى رووبه‌رى باشوورى ئه‌فريقيا ده‌كات.