کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئۆباما: گه‌رمبوونى زه‌وى قه‌يرانى ئه‌م سهدهيهيه
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، وڵاتانى جيهان به ته‌نگ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى په‌نگخواردنه‌وه‌ى گه‌رماى زه‌وييه‌وه نيين.
K24 – هه‌ولێر
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، وڵاتانى جيهان به ته‌نگ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى په‌نگخواردنه‌وه‌ى گه‌رماى زه‌وييه‌وه نيين.
باراك ئۆباما، به مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ويلايه‌ته‌كه و ئاگاداربوون له ره‌وشى ژيانى خه‌ڵك و به‌شداريكردن له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به مه‌ترسييه‌كانى توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى جه‌مسه‌رى باكوورى گۆى زه‌وى، سه‌ردانى ويلايه‌تى ئهلاسكاى كرد.
دوێنێ دووشه‌ممه (31.8.2015)، ئۆباما له ئالاسكاوه قسه‌ى كرد و رايگه‌ياند، وڵاتانى جيهان به په‌له هه‌وڵه‌كانيان نه‌خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له گه‌رمبوونى زياترى زه‌وى بكرێت.
گوتيشى: "كێشه ژينگهييهكانى ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌م سهدهيهن و پێويسته رووبه‌ڕوويان ببينهوه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان بده‌ن".
ئه‌م وتانه‌ى ئۆباما، له كاتێكدايه، كه وڵاته‌كه‌ى دواى چين به گه‌وره‌ترين وڵاتى پيسكارى ژينگه هه‌ژمار ده‌كرێت و دووه‌م وڵاته له رووى ده‌ردانى گازه ژه‌هراوييه‌كان بۆ ژينگه‌ى هه‌وايى.
له وتهكهشيدا، باسى له‌وه كرد، ژينگه زۆر خێراتر له‌وه‌ى ئێمه كارى بۆ ده‌كه‌ين گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى به‌شدارييان له كۆنگره‌كه كردووه، ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌كانيان يه‌كخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌يه ببنه‌وه كه رووى له ژيانى مرۆڤايه‌تييه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى.
كۆشكى سپى رايگه‌ياندووه، سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆباما 3 رۆژ ده‌خايه‌نێت و ئامانجى سهرهكيشى هاندانى هه‌موو لايهكه بۆ ئه‌وه‌ى كار بۆ رێگرتن له گه‌رمبوونى زياترى زه‌وى بگرن.
بڕياره له كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا، له شارى پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا، كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوتوێكردنى پرسى گه‌رمبوونى زه‌وى ئه‌نجام بدرێت و وڵاته‌كان رێككه‌وتنێ له‌و باره‌يه‌وه واژوو بكه‌ن.
ئۆباما، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵايسانى ئاگرى دارستانه‌كانى ئه‌لاسكا سه‌ردانى ئه‌و ويلايه‌ته‌ى كردووه، باسى له قه‌يرانى توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى جه‌مسه‌رى باكوورى گۆى زه‌وى كرد و گوتى: "توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدييه و ژيان و ئارامى له‌سه‌ر رووى زه‌وى ده‌خاته مهترسييهوه".