کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زۆرترين فرۆشى ئۆتۆمبێل جۆرى تويۆتايه
له ماوهى 9 مانگدا زياتر له 7 مليۆنى لێ فرۆشراوه
K24- ژوورى ههواڵ
تەنیا لە ماوەی 9 مانگدا، ئۆتۆمبێڵی تویۆتا لەسەر ئاستی جیھان زۆرترين فڕۆشى ههبووه، بهجۆرێك 7 ملیۆن و 500 ھەزار دانەی لێ فرۆشاوە.
ئاژانسی ههواڵى "رۆیتەرز" بڵاویكردەوە، كۆمپانیای تۆیۆتای یابانی تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ، لەماوەی سێ مانگی رابردوو، لەسەر ئاستی جیھان زۆرترین ئۆتۆمبێڵی لە بازاڕە جیھانیەكان لێ فرۆشاوە و زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێڵانەی فرۆشاون لە جۆری: "ھینۆ مۆتۆڕس و دایھاتسوو مۆتۆڕس" مۆدێل 2015 بونە .
كۆمپانیای تۆیۆتا ئاماژەی بەوەشكردووه، لە ساڵی 2015 گۆڕانكارییەكی زۆريان لە شێوەی دەرەوە و زیادكردنی تایبەتمەندی لە ئۆتۆمێڵەكانیدا كردووە ، بەم شێوەیەش پێش ئۆتۆمبێڵی ئەڵمانی "ڤۆڵكس واگۆن" كەوتوون كە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ڤۆلكس واگۆن لە پلەی یەكەمدا بوون، بۆ ئەم ساڵیش لە ماوەی نۆ مانگدا 7 ملیۆن و 400 ھەزار دانە لە ئۆتۆمێڵەكانی فرۆشاوە, ئەمەش لەكاتێكدا كۆمپانیای ڤۆڵكس واگۆن لە سێ مانگی رابردوو بەھۆی فێڵكردن لە ئامێری پاككرەوەی ژینگە لە ئۆتۆمبێڵەكانیدا بە دەیان ملیۆن ئۆتۆمبێڵی لە بازاڕەكان كشاندەوە بەدەیان ملیار دۆلاریش زیانی بەركەوت.