ژیان
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌رده‌ن..داهێنانى ئۆتۆمبێلێك هۆشدارى له‌رووداوه‌كان ده‌دات
K24 – ھەولێر
كچێكى ئه‌رده‌نى نموونه‌ى ئۆتۆمبێلێك به‌شێوازو ديزاينێكى تايبه‌ت دروست كردووه و ده‌شڵێت: "كارى ديزانين له‌بوارى ئۆتۆمبێل ته‌نيا كارى پياوان نييه".
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، كچێكى ئه‌رده‌نى به ناوی "ریم سهمیرات" ،نمونه‌ی ئۆتۆمبێلێكی دیزاین كردووه كه هۆشداری له رووداوی چاوه‌ڕوانكراو ده‌دات.
ریم، ده‌رچووی زانكۆی ئه‌ڵمانییه له ئه‌رده‌ن، زیاتر كار له سه‌ر دیزاینی ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێم ده‌بلیۆ ده‌كات و نموونه‌ى دیزاینی ئۆتۆمببێلهكهشی، ناو ناوه "فینیكس".
ریم سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامی داوه، خوازیاره رۆژێك له رۆژان په‌ره به داهێنانه‌كه‌ی بدرێت و ته‌نیا له‌و قۆناغه‌ی ئێستا نه‌وه‌ستێت و له شه‌قامه‌كاندا به‌رهه‌می كاره‌كه‌ی ببینێت.