زۆرترین دزینی ئۆتۆمبێل له‌ هۆندا ده‌كرێ

ئوتۆمبیلی ھۆندای یابانی بۆ چەندان ساڵە لەسەریەک ڕووبەڕووی زۆرترین دزین دەبێتەوە لە ئەمریکادا

زۆرترین دزینی ئۆتۆمبێل له‌ هۆندا ده‌كرێ
زۆرترین دزینی ئۆتۆمبێل له‌ هۆندا ده‌كرێ

K24- هه‌ولێر
ئوتۆمبیلی ھۆندای یابانی بۆ چەندان ساڵە لەسەریەک ڕووبەڕووی زۆرترین دزین دەبێتەوە لە ئەمریکادا.
بەپیی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی نووسینگەی نیشتمانی ئەمه‌ریکی بۆ دڵنیایی دژی تاوان، ئوتۆمبێلی "ھۆندا ئەکۆرد" لە سەرووی لیستی ئەو ئۆتۆمبێلانە دێت کە ڕووبەڕووی دزین دبەنەوە لەو وڵاته‌.
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانە زیاتر دەدزرێن کە فرۆشێکی باشیان ھەیە لە ئەمه‌ریکادا، بەتایبەیش ئۆتۆمبێلی ھوندا، بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لە ئەمه‌ریکادا، ئه‌مه‌ش بەھۆی كه‌می خه‌رجی به‌نزین و باشیی جۆری ئوتۆمبێلەکە، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌ ژاپۆنییه‌كانی دیكه‌.

لەساڵی 2014 نزیکەی 713 ھەزار ئوتۆمبێل دزراوە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2013 ڕێژەکەی بۆ 6% دابەزیوە