کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ليبيا.. چه‌ندان ئۆتۆمبێلى كلاسيكى نمايش ده‌كرێت
له كاتێكدا ئه‌و وڵاته چوار ساڵه له شه‌ڕوململانێیه‌كی توند دایه له نێوان لایه‌نگرانی شۆڕش و پاشماوه‌كانی رژێمی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و به‌و هۆیه‌شه‌وه دۆخێكی ئاڵۆز هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به دروشمی "لیبیا به‌ره‌و ئاشتی", یانه‌یه‌ك له شاری ته‌رابلوس پێشانگایه‌كی بۆ ئۆتۆمبێله كلاسیكیه‌كان كرده‌وه.
K24 – ھەولێر

كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه توانی خۆشیه‌ك، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت بخانه نێو دڵ و ده‌روونی هاووڵاتیان.
"زوهه‌یر ڕه‌مه‌زان" كه هاووڵاتیه‌كی لیبیه و خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێكی كلاسیكیه ده‌ڵێت: "كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پێشانگایانه بیرۆكه‌یه‌كی باشه و ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه هێشتا سه‌ره‌ڕای شه‌ڕوكوشتار له لیبیای خۆشه‌ویست، شاره‌كه‌مان سه‌لامه‌ته".
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ره‌مه‌زان كه له پێشانگاكه‌دا نمایشی كردووه مۆدێله‌كه‌ی بۆ ساڵى 1928 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌شلێت: "تاوه‌كوو چله‌كانی سه‌دده‌ی رابردوو هه‌ر ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله باو بووه".
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی لیبی به ناوی "عه‌لی عه‌بدوسه‌لام "ده‌ڵێت: "ئه‌و كاره‌ی كراوه ته‌نیا له شاره ئه‌وروپییه‌كان رووده‌دات، كاتێك ئه‌و كاره له وڵاته‌كه‌ی خۆت ده‌بینیت، دڵخۆش ده‌بین، من زۆر ناچمه ده‌ره‌وه، به‌ڵام بۆ سه‌یری پێشانگای كلاسیكی ئۆتۆمبێل هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه".
دوای كه‌وتنی ڕژێمی قه‌زافی له ساڵی 2011، وڵاتی لیبیا به ڕه‌وشێكی ناله‌باردا تێپه‌ڕ ده‌بێت و شه‌ڕوپێكدادان له نێوان چه‌ندان یه‌كه‌ی سه‌ربازی به‌رده‌وامی هه‌یه.