کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران.. كهمپينێك دژى نرخى ئۆتۆمبيل پێكدێت
بههۆى بهرزبوونهوهى نرخى ئۆتۆمبێل له ئێران، كهمپينێك له ژێر دروشمى "ئۆتۆمبيل مهكڕن تا ئهو كاتهى ههرزان دهبێت" پێكهات.
K24 – ھەولێر
بههۆى بهرزبوونهوهى نرخى ئۆتۆمبێل له ئێران، كهمپينێك له ژێر دروشمى "ئۆتۆمبيل مهكڕن تا ئهو كاتهى ههرزان دهبێت" پێكهات.
ئهمڕۆ شهممه (5.9.2015) پهيامنێرى (K24) رايگهياند: "كهمپينێك له ئێران پێكهاتووه، داوا لە خەڵكی ئێران دەكات بەھۆی گرانی نرخەكەی, ئۆتۆمبێلی ناوخۆیی نەكڕن، نارەزاییەكانیش تا دێت بهرزتردهبێتهوه بهجۆرێك گەیشتووهته ئاستێك كە حهسهن رۆحانى، سەرۆك كۆماری ئێران، بێتە دەنگ و لەبەرەی كەمپەینەكەوە ھەڕەشە لە وەزیری پیشەسازی بكات".
لهلايهكى ديكهوه، "محەمەد رەزا نیعمەت زادە"، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان، لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر کەمپەینی "ئوتۆمبێل مەکڕن تا ئەو کاتەی هەرزان دەبێ"، ئەو کەمپەینەی بە هی دژە شۆڕشەکان زانیبوو، بەڵام سەرۆک کۆمار هۆشداری بە وەزیرەکەی داوە و پێی گوتووە: "دەبێ لەگەڵ رەخنەگرانمان بە رێزەوە هەڵسوکەوت بکەین".
لە پاش رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانى (5+1)، خەڵک چاوەڕێ بوون، بە لاچوونی گەمارۆکان، نرخی ئوتۆمبێلی ناوخۆيى کەم بێتەوە بەڵام نەک هەر نرخەکان دانەبەزین، بەڵکوو کۆمپانیاکانی ئوتۆمبێل سوورن لەسەر بەرزکردنەوەی زیاتری نرخی ئوتۆمبێلەکانیان.
ئەمه لەكاتێكدایە ھەر ئەو ئۆتۆمبێلانە كاتێك ھەناردەی وڵاتانی دیكە دەكرێن، بەنرخێكی زۆر ھەرزانتر لە بازاڕى ناوخۆيى ئێران دەفرۆشرێن.
بۆ نموونە نرخی ئۆتۆمبێلی "بێژۆ پارسی" ھەناردەكراو نزیكەی یەك لەسەر سێی نرخی بازاڕى ئێرانە، ئهمهش خەڵكی ناوخۆيی توڕه كردووە و كەمپەینێكیش بریاریداوە ئیتر ئۆتۆمبێلی نوێی ئێرانی نەكڕن.
ئەگەرچی کاردانەوەی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەزیری پیشەسازیی ئێرانی ناچار کرد رۆژێک دواتر داوای لێبوردن لە خەڵک بکات و لە لایەن سەرکۆماریشەوە هۆشداریی پێ بدرێ، بەڵام دیار نییە ئاخۆ ئەو کەمپەینە و کاردانەوەکانی دوای ئەو کەمپەینە، دەبنە هۆکاری دابەزینی نرخی ئۆتۆمبێلی ناوخۆيى یا نا.