کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شتاينمايه‌ر: كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به پرۆسه‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌ر نابن
به پرۆسه‌ى سه‌ربازى كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر نابن
K24 - هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتا كوێتييه‌كه‌ى، باسى چه‌ند پرسێكى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد، به‌تايبه‌تيش بارودۆخى سووريا و قه‌يرانى په‌نابه‌ران، راشيگه‌ياند كه ململانێكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به پرۆسه‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌ر ناكرێن.
فرانك واڵته‌ر شتاينمايه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، راشيگه‌ياند، پرۆسه‌ى سه‌ربازى كۆتايى به گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناهێنێت، به‌ڵكو ده‌بێت چاره‌سه‌رێكى سياسى به په‌له‌ى بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6.10.2015) له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، گوتى: "له‌ماوه‌ى رابردوو هه‌وڵه‌كانمان بۆ راگرتنى شه‌ڕى ناوخۆيى سووريا شكستييان هێنا، راگرتنى شه‌ڕ به جددى وه‌رنه‌گيرا، به‌هۆى ئاماده‌يى سه‌ربازى هه‌ندێك له وڵاتان، دۆخى سووريا زۆر له‌وه ئاڵۆزتربووه كه هه‌يه".
وه‌زيرى ده‌ره‌وى ئه‌ڵمانيا، له‌كۆنگره‌ى هاوبه‌شى نێوان خۆى و شێخ سه‌باح خالد ئه‌لسباح هاوتا كوه‌يتييه‌كه‌ى، جه‌ختى له‌سه‌ر كاركردن و هه‌ماهه‌نگى نێوان "ياريكه‌ره گه‌وره‌كان" بۆ ئه‌وه‌ى هاوكێشه‌كه به شێوه‌يه‌كى ئاشتييانه چاره‌سه‌ر بێت، هيواشى خواست كه گرژى نێوان ئێران و عه‌ره‌بستانى سعووديه، به‌هۆى رووداوى مه‌شعه‌رى مينا، نه‌بێته هۆى په‌كخستنى چاره‌سه‌ره سياسييه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به گفتوگۆكانى نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ كرد و به ئه‌رێنى وه‌سفى كردن، راشيگه‌ياند، گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، هه‌نگاوێكى بوێرانه‌و ئه‌رێنييه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌زيره ئه‌ڵمانييه‌كه هيواى خواست كه ئه‌و گورزه ئاسمانييانه نه‌بێته هۆى په‌كخستنى چاره‌سه‌رى پرسى سووريا.
شتاينمايه‌ر له باره‌ى قه‌يرانى په‌نابه‌رانيشه‌وه، گوتى: "ئه‌ڵمانيا پێشبينى ده‌كات ئه‌مساڵ پێشوازى له يه‌ك مليۆن په‌نابه‌ر بكات"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وروپا كرد و رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌و پرسه تاووتوێ ده‌كرێت و گوتى: "ناكرێت ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى په‌نابه‌رانى سوريا و وڵاتانى ديكه، ته‌نها به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش بكرێن".
روونيشى كرده‌وه، توركيا "كليلى چاره‌سه‌ر" ده‌بێت، به‌تايبه‌تيش له‌و پرسانه‌ى په‌يوه‌ندييان به هاتنى په‌نابه‌رانه‌وه هه‌يه بۆ ئه‌وروپا و گوتى: "پێويسته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركيا ئه‌و بابه‌ته گرنگه رێكبخه‌ين".
له‌لاى خۆيشيه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌يت گوتى: "رۆڵى ئه‌ڵمانيا به‌رز ده‌نرخێنين له پێشوازيكردن له په‌نابه‌ران و دابينكردنى شوێنى حه‌وانه‌وه".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌يت، له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى باڵيۆزى وڵاتانى به‌حره‌ين و يه‌مه‌ن له ئێران، گوتى: "ئێمه له ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى وڵاتانى كه‌نداو، به‌رده‌وام داوامان له ئێران كردووه له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تييه‌كى باش مامه‌ڵه بكات، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى ته‌واوى ئاماده‌ييمان خۆمان ده‌ربڕيوه بۆ ئه‌وه‌ى به گفتوگۆ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين".