بەكارھێانانی سابوونی شل ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی لێدەبێتەوە

زانایان ئامۆژگاری دەدەن بەوەی كە لە بڕی بەكارھێنانی سابوونی شل سابوونی ئاسایی بەكاربێنن

بەكارھێانانی سابوونی شل ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی لێدەبێتەوە
بەكارھێانانی سابوونی شل ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی لێدەبێتەوە

K24 - ھەولێر:

توێژینەوەیەكی بەریتانیی ئاشكرایكرد، بەكارھێنانی سابوونی شل ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی لێدەبێتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوە کە لە گۆڤاری زانستیی نیشتمانیی بەریتانیا بڵاوكراوەتەوە، بەکارهێنانی (تریكلۆسان) كە ماددەیەكی دژە میكرۆبە لە شامپۆ و ھەویری پاككەروەی ددان و سابوونی شل دا ھەیە ئەگەری توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیی شێرپەنجە و نەخۆشیی جگەری لێدەبێتەوە.

ھەر بەگوێرەی توێژینەوەكە، (تریكلۆسان) لەگەڵ ماددەی ژەھرەكان كە جگەر دروستی دەكات، یەكدەگرێت و جگەر لە كار دەخات، زانایان دەڵێن لەگەڵ ئەم رووداوە جگەر دەست بە دروستكردنی خانەی زیاتر داكات تا لە ژێر كۆنتڕۆڵ نامێنێ و مرۆڤەكە تووشی لوی جگەر یاخود شێرپەنجەی جگەر دەكات.

زانایانی بەشداربوو لە توێژینەوەكە، مەترسیی خۆیان دەربڕیوە لەوەی كە ماددەی (تریكلۆسان) لە پێداویستییەكانی رۆژانە زۆر بەكاردێت، ئەوان دەڵێن بەكارھێنانی بۆ ماوەی شەش مانگ ئەگەری توشبوونی مرۆڤ بە جۆرەكانی شێرپەنجە، پێنج بەرامبەر زیاد دەكات.

زانایان ئامۆژگاریی دەدەن بەوەی لە بڕی بەكارھێنانی  سابوونی شل سابوونی ئاسایی بەكاربێنن و ھەویری ددان پاککەرەوە كەم بخەنە سەر فڵچەی ددان دواتر زۆر بەباشیی بە ئاو دەم پاكبكەنەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ھەویرەكە لە سەر ددانیان جێنەماوە.

ئامادەكردنی: شنۆ محەممەد

سەرچاوە: سۆنتێ