مه‌هدی ئه‌مین ستونی
نووسەر
گۆڕان نایه‌وێت گرێكوێره‌كان بكاته‌وه
دوای تێپه‌ڕ بوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر 12ی ئۆكتۆبه‌ر. تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت بارودۆخی سیاسی هه‌ڕێمی كوردستان هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ر نه‌هاتووه. ئه‌گه‌رچی لێره‌و له‌وێ چه‌ند هه‌وڵێك له كه‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسی بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه دران، به‌ڵام نه‌توانرا پارتی و گۆڕان له‌یه‌ك نزیك بكه‌نه‌وه‌و گرێكوێره‌كان بكه‌نه‌وه. به بینینی من ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه گرژتر ده‌كات و وای كردووه له‌دوای تونێلدا روناكییهك نه‌بینرێت، لێدوانه گرژ‌و نابه‌رپرسانه‌ی كه‌سایه‌تی سیاسی نێو دوو حزبه‌كه‌یه. بۆ نموونه دوا لێدوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له دیداری سلێمانی، به نه‌زه‌ری من نه‌وه‌ك هه‌ر دۆخه‌كه‌ی چه‌قبه‌ستووه‌كه‌ی گرژتر كرده‌وه، به‌ڵكو جارێكی تر نیشانه‌ی پرسیاری له‌ته‌ك ئه‌و هه‌وڵانه‌ش دانا كه ده‌یانویست دۆخه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه پێش 12ی ئۆكتۆبه‌ر.
ره‌نگ بێت قورس بێت له ئێستادا خوێندنه‌وه بۆ چاره‌نووسی په‌رله‌مان بكه‌ین. به‌ڵام ورده ورده شته‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون كه نیازپاكییه‌ك له‌و نێوه‌نده‌دا نابینرێت. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه زیاتر قسه كردنه له‌سه‌ر مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سوربوونیان لەسەر گەڕانەوەى سەروکى پەرلەمان و وەزیرەکانیان بە بێ مەرج و نەڕازیبوونیان لە بەشداریکردن لە سەر هەر دانیشتنیک لەگەل پارتى، هەرچەندە پارتى چەندین جار داوای لێکردوون بۆ دانوستان و دانیشتن لە سەر مێزى گفتوگۆ، به‌ڵام مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گرێكوێره‌كانی توندتر كردووه. كه خوێندنه‌وه‌كانی پێمان ده‌ڵێن كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیه‌تێكی دیاریكراویان هه‌یه بۆ مناوهڕهیهكی سیاسی دژی پارتی.
مێژووی سیاسی و حوكمرانی دنیا پێمان ده‌ڵێت سور بوونی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی بێ ته‌نازول كردن و نه‌رمی نواندن، عاقیبهتهكهی باش نه‌بووه. به ئه‌ندازه‌یه‌ك غروری سیاسی هه‌میشه رێگر ده‌بێت له كۆتایی هێنان به ههرگرژییهكی سیاسی. ئه‌وه‌ش كه ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یكات و مه‌رجی پێشوه‌خته فڕیدهدنه سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی، خوێندنه‌وه‌یه‌كی تری بۆ ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه وابێت به پارتی بڵێن "ئیمە نە تەسمیلى ئیرادەى ئیوە بووین و نهدهشبین". ئه‌و جۆره غروره ئاسۆكانی لێكتێگه‌شتن و كۆتایی هێنان به دۆخه جهقبهستووهكهی هه‌رێمی كوردستان قوڵتر ده‌كاته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر پارتی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م و زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بیه‌وێت له‌گه‌ڵ گۆڕان دابنیشێت و له‌به‌رامبه‌ردا مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی گۆڕان زه‌قبكرێته‌وه، چۆن گرێكوێره‌كان ده‌كرێنه‌وه؟ كه به بینینی من به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و دۆخه سیاسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه‌و له ئه‌دای سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستی پێكرد. لێره‌شه‌وه پرسیارێكی تر دێته ئاراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بۆچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت دۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه پێش 12ی ئۆكتۆبه‌ر و دواتر فه‌شه‌لی حكومه‌ت بخاته ئه‌ستۆی پارتی؟ له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و هاوكێشه باوه‌ی سیاسه‌ت و حكومرانی وه‌ك نموونه دێنمه‌وه كه هیچ هێزێكی سیاسی له دنیا دانیه ئۆپزسیۆن بێت و له‌نێو حكومه‌تیش بێت. ئه‌گه‌رچی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا گۆڕان بانگه‌شه‌كانی زۆر گه‌وره‌تر بوون له هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر هه‌ڵیانگرتبوو. بیرمانه ئەوان لە هەلمَەتى هەڵبژاردن بانگەشەى ئەوەیان دەکرد کە مووچە بۆ ژنى مالیش دابین دەکەین ئەگەر بێنە دەسەڵات.
دەسەڵات واتا سیاسەت سیاسەتیش لەگەل واقع مامەڵە دەکات. بەڵام کاتێک بزوتنەوەى گوران چووە ناو دەسەڵات و گرینگ‌ترین وەزارەتیان لە دەستدا بوو، وەکو وەزارەتى دارایى و پێشمەرگە، بۆچی نه‌یتوانی ئه‌و ژمارانه جارێكی تر لێكبدات كه پێشتر له كه‌ناڵه‌كانیان دهیاندركان و ده‌یانووت " تەنها لە داهاتى ناوخۆ مووچەى فەرمانبەران دابین دەکەین"؟،ئەدی بۆچى لە دواى تێپەڕینى ساڵ و نیوێک ئەو پیشنیارو و پلانانە کە لە بەرنامەکان باسدەکران پیش چونیان بو ناو دەسەڵات بەکارییان نەهێنا و ئەنجامیان نەبوو؟
بۆیە ئەلێم دەسەڵات شتیکە و حوکمرانى شتێکى ترە. لەوانەیە کەسانێک بڵێن وەزیرەکان هیچیان بەدەست نەبوو. پەندى کوردى ئەلێ (عوزر لە قەباحەت گەورەترە). گریمان وەزیرەکان هیچ دەسەڵاتێکیان نیە، ئەى بۆچى نەدەهاتنە سەر کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و بلێن خەڵکینە ئێمە هیچ دەسەڵاتمان نیە و کشانەوەى خویان ڕادەستى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بکردبایە. ئایە ئەمەیان کرد؟ هەرچەندە خۆم چەند جار گوێبیستى وەزیرەکانى گۆڕان بوم لە میدیاکانەوە كه ده‌یانوت ده‌سه‌ڵاتی موتلهقمان هه‌یه. نموونه‌ش بۆ ئه‌وه لێدوانه‌كانی رێباز حەملانی بوەزیرى دارایى (لە سەر یوتیوب هەیە هەرکەسێک بییەوى با تەماشا بکات) کە دەلێ من تەواوى دەسەڵاتم هەیە لە وەزارەتەکەم و هیچ کەسێک دەسەڵاتی نیە بە سەرمەوە.
ره‌نگه خوێندنه‌وه‌ی من بۆ ئه‌و سیاسیه‌ته‌ی ئێستای گۆڕان وا بێت كه ده‌یه‌وێت گه‌مه‌یه‌كی سیاسی بكات بۆ لە ژێر فشارى ناوخویى و نیودەولەتى فشار بخاته سەر پارتى تا وەکو ڕ‌ازى بێت لەسەر گەڕانەوەى سەروکى پەرلەمان و وەزیرەکانییان بو ناو حکومەت، ئینجا لە دواى هەفتەیک دەکشێنەوە لە حکومەت و ئەم کشانەوەیە بەکاردێنن بۆ هەلمەتى هەڵبژاردنى داهاتوو.