کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شه‌ڕ له خورماتوو ده‌ستى پێكرده‌وه
رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوانيان جارێكى ديكه شكستى هێنا
K24 – دوزخورماتوو
چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌ى ئه‌مين له‌وێوه مووشه‌ك ئاراسته‌ى گه‌ڕه‌كى كوردستان ده‌كه‌ن.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستى پيكردووه، به‌جۆرێك حه‌شدى شه‌عبى هێرشى كردووه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌ى ئه‌مين له‌وێوه مووشه‌ك ئاراسته گه‌ڕه‌كى كوردستان ده‌كه‌ن.
رۆژى (12.11.205) ژمارەیەک چەکدارى حەشدى شەعبى بە ئۆتۆمبێل بە بازگەیەکى هێزى پێشمەرگەدا تێپەڕیوون و سەربارى ئەوەى رانەوەستان تەقەیان لە پێشمەرگەکان کردووە و پێشمەرگەیەک بریندار بوو، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان په‌لامارى دوكانى خه‌ڵكى سڤيلى كوردى ئه‌و ناوچه‌يه‌ياندا و سووتانديان، به‌مه‌ش هاووڵاتيانى كورد و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى توڕه‌كرد و لێان هاته‌نه ده‌ست و بووه هۆى دروست بوونى شه‌ڕ له‌نێوانيان.
دوێنێ شەممە (14.11.2015) نوێنەرانی كورد و شیعە لە شاری خورماتوو، كۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێكەوتبوون كە كۆتايی بە ئاڵۆزییەكان و كێشەكانی نێوانیان بێنن و كار بۆ ئارامكردنەوەی بارودخی شارەكە بكەن، بەڵام ئەمڕۆ ھێزەكانی حەشدی شەعبی جارێكی دیكە ھێرشیان كردە سەر كوردەكان و دوو كەسیان شەھید كردن.