پڕۆژەكانی وزەی خۆنوێكەرەوە ده‌رهاویشته‌ زیانبه‌خشه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌

تا ساڵی 2050 بەبڕی 11 ترلیۆن دۆلار وبەرھێنان لە وزەی خۆنوێكەرەوە دەكرێت

تا ساڵی 2050  بەبڕی 11 ترلیۆن دۆلار وبەرھێنان لە وزەی نوێكەرەوە دەكرێت
تا ساڵی 2050 بەبڕی 11 ترلیۆن دۆلار وبەرھێنان لە وزەی نوێكەرەوە دەكرێت

K24- ھەولێر:

وزەی خۆنوێكەرەوە تا ساڵی 2050  بەبڕی 11 ترلیۆن دۆلار وەبەرھێنان بۆ لای خۆی كێش دەكات.

بەگوێرەی نوێترین لێكۆڵینەوە، كە لەلایەن بلۆمبێرگەوە بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە پێشبینییەكان بۆ سەرچاوەكانی وزی خۆنوێكەرەوە، پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند دەیەی داھاتوودا كەرتی وزەی خۆنوێكەرەوە بەبڕی 11 ترلیۆن دۆلار وەبەرھێنان بۆلای خۆی رابكێشێت. ھۆكارەكەیشی بۆ نزمبوونەوەی تێچووەكانی بەرھەمھێنانی وزەی خۆنوێكەرەوە دەگەڕێتەوە، ئەوە بێجگە لە بەرزبوونەوەی بەكارھێنانی كارەبا وەك سەرچاوەیەكی وزەی جیھانی.

ھاوكات سەرەڕای زۆربوونی ئەو ژمارەیە، بەڵام بلۆمبێرگ ئاماژە دەكات پێویستە پڕۆژەی زیاتر لە وزەی خۆنوێكەرەوەدا درووست بكرێن، بۆ ئەوەی جیھان ئامانجەكانی لە كەمكردنەوەی گەرمبوونی گۆی زەوی لە داھاتوودا بپێكێت و دەبنە ھۆكار، كە دەرھاوێشتەكان تا 2050 بەرێژەی %0.7ـی ساڵانە كەم ببێتەوە و زیادبوونی پرۆژەكانی وزەی خۆر و باش %56 ـی كۆی سەرچاوەكانی كارەبای جیھان پێكدەھێنن.