ھێمن حوسێن
پەیامنێر
زياتر له 100 كه‌س له ژێر ده‌ستى داعش هه‌ڵدێن
خۆيان راده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر
ته‌نيا له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا زياتر له 100 كه‌س له ژێر ده‌ستى داعش هه‌ڵاتوون و هه‌ندێكيان گومان لێكراون.
رۆژانه چه‌ندان كه‌س له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) به‌ره‌و ناوچه كوردستانیيه‌كان هه‌ڵدێن و خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌وكه‌سانه گومان لێكراون و ته‌نانه‌ت تیاشیاندایه پێشتر چه‌كداری داعش بووه".
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه ته‌نيا له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابدوودا 104 كه‌س له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون و له رێگه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له میحوه‌ری "گوێڕ" خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه.
ئه‌وانه‌ی به‌گوته‌ی خۆیان له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵهاتوون، باسی سه‌ختی و دژواری ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، بۆ ده‌رباز بوونيان به‌ره‌و ناوچه كورديه‌كان هه‌ڵدێن و خۆيان راده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن گومان لێكراون و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار داواكراویشیان تێدایه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پاشان رێكاری پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر .