ژمارەیەک کۆمپانیای کوردستان بەشداری لە پێشانگای نێوەدەوڵەتی کۆڵن دەکەن

پێشانگای نێودەوڵەتی کۆڵن بۆ خۆراک بەڕێوەدەچێت

K24 - کۆڵن

پێشانگای نێودەوڵەتی کۆڵن، لە ئەڵمانیا بە یەکێک لە کۆنتڕین و گەورەترین پێشانگاکانی ساڵانە لە جیهان دادەندرێت و ساڵانەش ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان سەدانی پێشانگەکە دەکەن، ئەمساڵیش بۆ ماوەی پێنج رۆژ پێشانگای تایبەت بە خۆراک لە کۆڵن کرایەوە و هەزاران کۆمپانیاش لە سەرانسەری جیهان بەشداریان تێیدا کرد.

پێشانگاکە ئەمساڵ لەژێر ناوی (ئەنۆگا) بۆ خواردن و کەلوپەل کرایەوە، ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی کوردستانیش بەشداریان لە پێشانگاکەدا کرد.

ئەحمەد داود، یەکێکە لە کارسازە کوردەکان و بەشداری لەو فێستیڤاڵەدا کردووە ئەو بە کوردستان24ی گوت: "کۆمپانیای ئێمە لە رۆمانیایە، هاتووین بەشداری لە پێشانگای کۆڵن بکەین، بۆ ئەوەی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بکەین".

پێشانگای نێودەوڵەتی کۆڵن لە 11 هۆڵی سێ نهۆمی، بە بەشداری 6680 کۆمپانیای خۆراک لە 91 وڵات بەڕێوەدەچێت.

سلێمان عومەر، یەکێکی دیکە لە کارسازە کوردەکان بەشداری لەو پێشانگایەدا کردووە و دەڵێ: "زۆر لە کۆمپانیاکان لە باکووری کوردستان و هەرێمی کوردستان بەشداری لەو پێشانگایە دەکەن، بێگومان بەشداریکردن قازانجی دەبێت".

 

Fly Erbil Advertisment