بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆچی ئێستا؟

دوێنێ دادگای خەولێکەوتووی فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا هەرێم نابێت مەلەفی وزەی بەدەستەوە بێت

كێڵگه‌یه‌كی غازی سرووشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان
كێڵگه‌یه‌كی غازی سرووشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان

روسیا نایەوێت ئۆکرانیا بچێتە هاوپەیمانی ناتۆوە، چونکە بەوە هێزەکانی ناتۆ دێنە سەر سنووری وڵاتەکەی، رووسیا 25% گازی سروشتی هەموو ئەوروپا دابین دەکات، بۆ ترساندنی ئەوروپا، ئامادەیە فشار بخاتە سەر کەرتی وزە لەئەوروپادا.

بۆ نموونە ئەڵمانیا، کە بەهێزترین ئابووری ئەوروپایە 50% پشت بەگازی سروشتی رووسی دەبەستێت.

ئێستا ئەوروپیەکان بیر لە سەرچاوەی تازەی گازی سرووشتی دەکەنەوە، ئەو وڵاتانەی گازی سرووشتیان زۆرە، یان دوورن یان دۆستی ئەوروپا نین، بۆ نموونە کازاخستان و ئۆزبەکستان گازیان هەیە، بەڵام بۆرییەکان بە ئۆکرانیادا دەڕوات.. میسر گازی زۆرە و دەیدات بە ئیسرائیل بەس دوورە و عەمەلی نییه‌ بۆ ئەوروپا، ئێران گازی زۆرە بەس نەیاری ئەوروپایە و هاوپەیمانی رووسیایە.

هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە کە یەدەگی گازی سروشتی زۆرە، پێش دوو هەفتە ئه‌ردۆغان داوای گازی سروشتی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست عێراق بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بەرزبکاتەوە.

لەپڕ دوێنێ دادگای خەولێکەوتووی فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا هەرێم نابێت مەلەفی وزەی بەدەستەوە بێت!

ئەمەش ئاماژەیە لەسەر ئەوەی ئێران دەستی بەسەر دادگای فیدڕاڵی عێراقدا دەڕوات و نایەوێت هەرێم ببێت بە بەشێک لە ڕێکەوتنی جیهانی وزە و پێگەی هەبێت.. ئەمە جگە لەوەش بەردێکە بۆ شکاندی دوو نیشانە، لێدانیشە لە هەوڵەکانی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراقی لەگەڵ سەدر و هاوپەیمانە سونەکانی.

* كردارناس

ستۆكهۆڵم/ سوید