رازان هاوگۆ
نووسەر
له‌گه‌ڵ به‌شێکتان هاوگۆ نیم
سه‌ختی ژیان به ته‌نها بێ مووچه‌یی و که‌م ده‌رامه‌تیی نییه
کوردستانیانی خۆشه‌ویست سڵاو
سوپاسی هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌م، که ئازادانه بۆچوونی خۆتان ده‌رده‌بڕن. ده‌مه‌وێت بڵێم ئازادیی بیرکردنه‌وه ئه‌و کاته ده‌ست پێده‌کات، که مێشکمان خاڵیی بێت له هه‌موو بیرکردنه‌وه و فێربوون و کو‌لتوور و ئایینێک. ته‌نها له‌و کاته‌دا بیرکردنه‌وه‌کان ده‌توانن ئازاد بن و به کو‌لتوور و ئایین و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی کۆن بارگاویی نه‌بووبێت.
ئازادیی له‌وه‌شدایه، که من خۆم بڕیار بده‌م، چی ده‌خۆم، چی ده‌خۆمه‌وه، له کوێ ده‌ژییم، چی له‌به‌ر ده‌که‌م و چۆنیش ده‌مه‌وێت بژییم. ڕووتبوونی قاچی من به‌شێکه له ئازادییم، چونکه من ده‌مه‌وێت قاچم ڕووت بێت. سه‌ربازه ئه‌مێریکاییه‌کان وێڕای قاره‌مانێتییان له به‌ره‌کانی جه‌نگدا، ئازادیشن، ئه‌وه ده‌ڵێن، که خۆیان ده‌یانه‌وێت، ئه‌وه له‌به‌ر ده‌که‌ن که خۆیان ده‌یانه‌وێت.
ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌کیش پێویسته خاوه‌نی هه‌مان ئازادیی بێت. من حه‌ڤده ساڵ له کوردستان دا ژیاوم. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که زۆرینه‌ی ژیانم له دانمارک‌دا به‌سه‌ر بردووه. پیشه‌ییانه زمانی دانمارکیی من باڵاتره وه‌ک له کوردیی، به‌ڵام خۆشبه‌ختم، که ئێستا ده‌مه‌وێت له‌پاڵ زمانی دانمارکییشدا به کوردییش بنووسم. من چالاکوانێکی نێونه‌ته‌وه‌ییم و تێکۆشانم بۆ ژنانی جیهانه.
له دانیمارکدا هاوکاریی ژنانی خۆرهه‌ڵاتیی زۆر ده‌که‌م، به‌تایبه‌ت کورد. ده‌مه‌وێت کولتوورێکی نوێی ژیان بڵاوبکه‌مه‌وه دوور له تووندوتیژیی و کووشتن و بڕین. ده‌مه‌وێت دایک و باوکان ئه‌و شانسه بده‌ن به خۆیان و به کچه‌کانیان، که چێژ له ژیان وه‌ربگرن.
به‌شێک له ئێوه، که نه من ده‌ناسن و نه ده‌شتوانن بیهێننه به‌رچاوی خۆتان، که سه‌ختی ژیان بۆ من له چی و له کوێدا بووه، ناتوانن بگه‌ن به‌و ڕاستییه‌ی که سه‌ختی ژیان به ته‌نها بێ مووچه‌یی و که‌م ده‌رامه‌تیی نییه.
من نه‌وه‌ی سه‌رده‌می به‌عسم، که نه‌وه‌ی ئێستا هه‌رگیز ناتوانێت، بیهێنێته به‌رچاوی خۆی، که چ سه‌خت بووه له سه‌رده‌می به‌عسدا ژیابێتی. ماوه‌ته‌وه بڵێم، هه‌موو که‌س ده‌توانێت تووندوتیژ و دڵڕه‌ق بێت، به‌ڵام هه‌موو که‌س ناتوانێت میهره‌بان بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئێمه‌ی کورد ده‌توانین له‌بری تووندوتیژیی و دڵڕه‌قیی شتێکی تریش فێربین، که میهره‌بانییه.