محه‌ممه‌د داوودییه
نووسەر
کورد برای منن
زاراوه‌ی كوردنیون (كورد – ئوردنییه‌كان) زاراوه‌یه‌كه گه‌شتیارێكی ئوردنی كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات، له زیاتر له شوێنێك گوێی لێ ده‌بێت و كورد به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ریده‌بڕێ.
ئه‌و گه‌شتیاره ئوردنییه زۆر کەس دەدۆزێتەوە کە لە ئوردن خوێندوویانه، یان راهێنانیان کردووە، یان چارەسەری نه‌خۆشییان بۆ کراوە، هەر فڕۆکەیەکی شانشینی ئوردنی کە لە هەولێرەوە بەرەو عەممان هه‌ڵده‌فڕێت، هەفتانە 10 گەشتی هەیە، لانی کەم 10 نەخۆش هەڵدەگرێت، کە بۆ چارەسەر دەچنە ئوردن.
راستییه‌كه‌ی ناوبانگی شا عەبدوڵڵا و گەلی ئوردن لە بەرزایی و لووتكه‌كانی کوردستانی عێراق و ئەم ناووبانگە بۆنداره، ئاسۆی زۆر فراوان بۆ هاوكاری ئابووری، وەبەرهێنان، پزیشکی، گەشتوگوزاری، کشتوکاڵی، خوێندنی زانکۆ، بونیاتنانی توانا و ڕاهێنان و هتد دەکاتەوە، کە بە بوونی فوئاد ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتی و دکتۆر سلێمان ئەلعەمارین، پاشكۆی پزیشکی ئه‌مه‌كدار و عەبدوڵڵا ئەلزەیود، بەڕێوەبەری چالاکی شاهانەی ئوردنی بەهێزتر دەبێت.
"ته‌نیا چیاکان دۆستی كوردن"، ده‌یان ساڵ بوو، ئه‌مه تاكه دروشمی كورد بوو. بەڕێز عه‌بدولكه‌ریم ئهلكهباریتی (سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئوردن)، وته‌یه‌كی بەڕێز موزهر به‌دران (سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئوردن)ی بۆ گێڕامه‌وه کە گوتویەتی "كورد سووته‌مه‌نیی ده‌وڵه‌تانن، هه‌مووان ده‌یانسووتێنن."
به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌میانی پێشوازیكردنی له كه‌سایه‌تییه به‌شداربووه‌كانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی، گوتی: "له سه‌ده‌ی رابردوودا ناوچه‌ی بارزان 16 جار خاپوور كرا، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختكرا، به‌ڵام به سه‌ربه‌رزی هه‌ستایه‌وه".
گره‌وی گه‌وره‌ی هه‌رێم وابه‌سته‌یه به سەرۆک مه‌سعود بارزانی، سه‌ركرده‌ی دیاری كورد، پیاوی حیكمه‌ت و خۆشه‌ویستی، كه داكۆكیكاری لێبوورده‌یی لێخۆشبوونه و خاوه‌نی گوته‌ی "هیچ کێشەیەک نییە چارەسەرى نەبێت" و خاوەنى دروشمى "ئێمە هەمیشە دژی توندوتیژیین".
هەرچەندە سەرۆك مەسعود بارزانی ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو ئەو ئیمپراتۆریەت و رژێمه سیاسیانەی حوکمڕانی ناوچەکەیان دەکرد هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کورد و وێرانیان کرد، بەڵام ئه‌و په‌یڕه‌وی له لێبووردەیی و لێخۆشبوو‌ن ده‌كات و داوای تێپەڕاندنی ڕابردووی خوێناوی و ڕزگاربوون لە كولتوور و میراتی تۆڵەسەندنەوە ده‌كات، له‌پێناو دابینکردنی توانای بونیاتنانی ئێستا و داهاتوو و ڕادەستکردنی ئاڵا سه‌ربه‌رز و به‌خوێن رهنگنهكراوهكان بە نەوەی نوێ.
خوێنێكی بێتاوانێكی زۆر به‌سه‌ر چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستاندا رژا، چیاكان ئه‌و دۆسته‌ی كورد بوون، كه هه‌رگیز نه‌یانهێشت كورد بێ هیوا بێت و بكه‌وێت. چیاكان وانه‌یان وه‌رگرتووه، بۆ ئەوەی لە دووبارەبوونەوەی شەڕەکان دوور بکەونهوە و بە هیواوە سەیری داهاتوو بکەن.
بەربەست، پیلانگێڕی، ئازار و گرفتی زۆر لەبەردەم خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستاندایە، بەڵام ئەوەی دڵنیایە و یەکلایی بووەتەوە په‌نانه‌بردنه بۆ چه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.
چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان، له‌مه‌ودوا به‌ته‌نیا دۆستی كورد نین، به‌ڵكو ئێستا هه‌موو جیهان به‌و راستییه ئاشنا و ئاگادارن، ئیمپراتۆره ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له ماوه‌ی 700 ساڵی رابردوودا چیان به برایانی كورد كردووه، بۆیه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كوشتارگایانه هه‌رگیز دووباره نابنه‌وه.
*محەممەد داوودییه، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئوردنە (مجلس الأعیان). وەزیری پێشووتری وەزارەتەکانی کشتوکاڵ ولاوان و گەشەپێدانی سیاسی و کاروباری پەرلەمانی بووە و نووسەر و ڕۆژنامەنووسیشە و ئەم وتارەی لە ژمارەی ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2023 ی ڕۆژنامەی ( الدستور)ی ئوردنی بڵاوکردووەتەوە.
- محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن سلێمان داوودییه
- ساڵی له‌دایكبوون: 28/6/1947
- ئاستی خوێندن: دیبلۆم له زمانی ئینگلیزی
- وه‌زیری گه‌نجانی ئوردنی له ماوه‌ی 1996 – 1997
- وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی سیاسی و رۆشنبیری بۆ كاروباری په‌رله‌مانی 2003 – 2004
- وه‌زیری كشتوكاڵی ئوردنی له ماوه‌ی 2020 - 2021