سەنتەری میترۆ هۆشداری لە هەڵکشانی زمانی سەربازی لە گوتاری سیاسی و میدیایی عێراقدا دەدات
چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، سەنتەری میترۆ، لە راگەیەنەراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هەڵکشانی زمانی سەربازی لە گوتاری سیاسی و میدیایی عێراقدا دەربڕی و، بە توندی سەرکۆنەی هەوڵەکانی ورووژاندنی رقوکینەی نەتەوەیی و تایفەگەریی لەلایەن کەناڵە ئاسمانییەکانی سەر بە گرووپە چەکدارەکانەوە کرد.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەزموونەکان سەلماندوویانە قسەکردن لەگەڵ هەولێر یان هەر پێکهاتەیەکی نیشتمانی بە زمانی هەڕەشە و هێز کێشەکە چارە ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتری دەکات و زیان بە بەرژەوەندیی سەرجەم عێراقییەکان دەگەیەنێت.
نوێ دەکرێتەوە.