حکومەتی هەرێم و زیادکردنی سەرچاوەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

سەرجەم گۆڕانکارییەکان بەرەو دیموکراسی، پێویستە بە دەروازەی سەختی کارکردندا تێپەڕن، بۆ ئەوەی دامەزراوەیەک بەرهەم بهێنن، کە بە شێوەیەکی دروست، توانای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی هەبێت، لە مێژوودا بەڵگەی زۆر هەیە وەک رووەندا، بۆسنە و هەرسک، مالیزیا، سەنگافوورە و وڵاتانی دیکە، کە ستراتیژی داهاتووی خۆیان دەستنیشان کرد، بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و گەشەپێدانی سامانی نەتەوەیی، لە رێگەی دیدگای داهاتوویانەوە، بۆ نموونە دیدگای قەتەر بۆ 2030 و دیدگای کوەیت بۆ 2035، یەکێک لە گرنگترین نموونەکانیش کە زۆر دوور نییە و نزیکە لە ئێمەوە، حکومەتەکەی بەڕێز مەسرور بارزانییە، کە سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی بووەوە، ستراتیژی دانا بۆ بەدیهێنانی پرۆژە ئابوورییەکان، کە لە چوار ساڵی رابردوودا 3425 پرۆژە جێبەجێکراون و تێچوووەکەیان نزیکەی 13 ترلیۆن دیناری عێراقی بووە.

وتەیەک هەیە دەڵێت، پلانی دروست، ئاڵەنگارییەکان (تەحەداکان) دەگۆڕێت بۆ دەرفەت، لە کاتێکدا ئاماژەکان دەریانخست، هیچ هەماهەنگی و هاوسەنگییەک نەبووە، لە نێوان حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان، چ لە بەغدا یان هەولێر، بارگرانییەکی قورس وەک میراتی بۆ حکومەت جێهێڵدراوە، کە کۆی ئەو ئاستەنگانە بوون کە هاتوونەتە بەردەم حکومەتەکانی دوای ساڵی 2003، ئەمانەش هێمان بۆ قەبارەی ئەو میراتە سیاسیەی خراوەتە گۆڕەپانی حکومەتەوە، وەک کابینەی حکومەتی بەڕێز سوودانی یان کابینەی حکومەتەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی، گەورەترین ئاڵنگاریش لەبەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، قەرزێک بوو بە بڕی زیاتر لە 32 ملیار دۆلار، کە زۆرینەی قەرزی ناوخۆ بوو، لە وەبەرهێنەران و بەڵیندەران و هاووڵاتیان کرابوون.

سەرەڕای بوونی ئاڵنگاری ئابووری تر و بەجێهێشتنی دۆسیەی سیاسەتی نەوت، بە کێشەی ئاڵۆز و چارەسەر نەکراوەوە لەگەڵ بەغدا، بەهۆی ئەو سیاسەتە ئابوورییە هەڵەیەی لەلایەن حکومەتەکانی پێشووەوە پەیڕەوکراوە، کە ئەمەش کێشەی قووڵ و خاڵی جیاواز و ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی تۆخکردەوە، کە دوو ئیدارەی یەکگرتوو نین، بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمەکە، پەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت و چوونە سەر هاوپەیمانێتی زۆرەملێ، لەپێناو یەکخستنی بڕیاری کورد، بە مەبەستی یەکخستنی بڕیاری کورد لە ناوەند و بەکارهێنانی بوودجە و گەندەڵی بەربڵاو لە هەرێم، وەک کارتێکی فشار رووبەڕووی حکومەتەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی بووەوە، بەڵام ئەو توانیویەتی قەرزەکانی هەرێم لە 32 ملیار دۆلارەوە بۆ 28 ملیار دۆلار کەمبکاتەوە، هەموو مانگێکی ساڵ مووچە دابەشبکات.

ئەمە خاڵی جەوهەرییە بۆ تێپەڕاندنی ئەو مەتسرییانەی کە هاتوونەتە بەردەمی و هەڕەشەبوون بۆ داڕمانی تەواوەتی هەرێم، هەنگاوەکانی وایکرد کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا سەربارەت بە پرسی هەناردەکردنی نەوت چارەسەر بکات، ئەوەش رێککەوتنی یەکلاکەرەوەی نەوتی هێنایە کایەوە، پێش ئەوەی دادگا نێودەوڵەتییەکان بڕیاری نا یاسایی بوونی دۆسیەی نەوتی کوردستان دەربکەن، ئەمەش ئەوەیە کە دادگای فیدراڵی لە دواین بڕیاری خۆیدا بۆی چووە، پێش ئەوەی تورکیا نەوتی هەرێم رابگرێت، سەرەڕای رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، پێش بڕیارەکەی دادگا فەرەنسییەکە بۆ نایاسایی بوونی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.

بە تێڕوانین لە قەبارەی ئەو ئاڵنگاری و کێشە هەڵپەسێردراوانەی، کە لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2023 رووبەڕووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە، دادپەروەری ئەوەیە بچین ئەو کەموکوڕیانە دەستنیشان بکەین، کە بوونەتە لەمپەر لە بەردەم سەرکەوتننەکان، یەکەم جاریش دەبێت کێشە سیاسییەکان بخرێنەڕوو، کە هۆکاری پشتەوەی سیستمی پشک پشکێنە و دابەشکردنی بڕیاری هەرێمی کوردستان بوون، دەشبێت تیشک بخرێتە سەر ئەوەی بەدەستهێندراوە، لە گۆڕینی سەرچاوەی داهات و پشتبەستنی تەنها بە نەوتەوە بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان و زیادکردنی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە رێگەی پشتیوانیکردنی کشتووکاڵ و هەناردەکردنی بەرهەم، بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە حکومەتەکانی پێش کابینەی (2013 بۆ 2023) نەیانتوانیوە بەدەستی بهێنن.

ئه‌م گوتاره‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌م ماڵپه‌ڕه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌:

https://alrased.news/%d9%85%d9%82%d8%a7%d9%84%d8%a7%d8%aa-%d9%88%d8%aa%d8%ad%d9%84%d9%8a%d9%84/%d8%ad%d9%83%d9%88%d9%85%d8%a9-%d8%a7%d9%84%d8%a7%d9%82%d9%84%d9%8a%d9%85-%d9%88%d8%aa%d8%b9%d8%b8%d9%8a%d9%85-%d8%a7%d9%84%d9%85%d9%88%d8%a7%d8%b1%d8%af-%d8%9f/