تاڵیب محەممەد کەریم
نووسەر
كابینه‌ی نۆیه‌م نموونه‌یه‌ك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان
راستییه‌كه‌ی ئاسان نییه نووسه‌رێك وتارێك به شێوازی میتۆدی بۆ شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌دای حكومه‌ته هاوچه‌رخه‌كانی عێراق و له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسیدا بنووسێت، كه ده‌ستوورێكی به‌رهه‌مهێناوه و كۆمه‌ڵیك بنه‌مای له‌خۆگرتووه و تێیدا به‌گوێره‌ی یاسای هه‌رێمه‌كان، نه‌خشه‌ی پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و پارێزگاكان رێكخستووه. نكوڵی له‌وه ناكرێت ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی ژینگه‌ی عێراقی ده‌بنه‌وه به‌ته‌نیا ده‌ره‌كی نین، به‌ڵكو به‌هۆی سستی پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێدان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی عێراق رووبه‌ڕووبووی كۆمه‌ڵێك بوومه‌له‌رزه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی میللی توند بووه‌ته‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه چۆن ده‌توانین ئه‌دا و ئه‌ركی سیاسی حكومه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بخه‌ینه ژێر وردبینی ره‌خنه و شرۆڤه و دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به درێژایی لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی كه‌نداو له ساڵی 1991 و ره‌نگدانه‌وه‌كانی به‌سه‌ر واقیعی بارودۆخی عێراق له رووی ستراكچه‌ری ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌یه‌وه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه؟ هاوكات ئه‌و ئه‌ركانه چین، كه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان؟
پێم وایه چوونه ناو ئه‌و ورده‌كارییانه كه هێنده زۆر و بێشوومارن، پێویستییان به نووسینه‌وه‌ی لێتوێژینه‌وه‌یه‌كی قووڵ هه‌یه، كه تێیدا گفتوگۆ بكات له‌باره‌ی بزوێنه‌ره سیاسییه‌كان و جۆری سه‌ركردایه‌تییه‌كان، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی لانیكه‌م توانیویه‌تی پارێزگاری له هاووڵاتی كوردی بكات به ئاستێك سه‌قامگیری ژیانی بۆ دابین بكات و رێز و كه‌سایه‌تی و مافه مرۆییه‌كانی له ژینگه و واقیعێكی ئاڵۆز و ناجێگیر بپارێزێت.
به‌م شێوه‌یه قسه‌كردنم له‌باره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه كابینه‌كه رووبه‌ڕووی دوو قورستترین ئاڵنگاری بووه‌وه، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كانی فیدڕاڵی به درێژای ماوه‌ی ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق كه خاوه‌نی سیسته‌مێكی سیاسی دیموكراسییه و چه‌ندین جار له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ژانی توند بووه‌ته‌وه، كه مه‌ترسیدارترینیان بریتی بوو له بڕیاری ریفراندۆمی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2017ـدا.
دووه‌م: بریتییه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری ناوخۆیی كه دیارترینیان بریتی بوو له رێژه‌یه‌كی زۆری قه‌رزی كۆمپانیا و به‌ڵینده‌ره ناوخۆییه‌كان و كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه به "پاشه‌كه‌وت" ناو نراوه و به درێژایی ساڵانی رابردوو رێژه و ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی پێكهێناوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌ناو ئه‌و بارودۆخه تایبه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕی له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه بڕینی مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌نێوان پارته ده‌سه‌ڵاتدار و به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت، بووه هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكاری دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئیدارییه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی.
راستییه‌كه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دۆسیانه و چه‌ندینی دیكه له‌پێشینه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانی و ئه‌خلاقی سه‌رۆكوه‌زیرانیان له خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و دۆسیه ئاڵۆزانه و وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئابووری و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنه نوێیه‌كانی نێوان حزبه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت و هه‌نگاونان به‌ره‌و كۆتاییهێنان به ناكۆكییه قووڵه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، هێنده‌ی دیكه زیاتر كرد.
روونه ئه‌و پرسه ئاسان نه‌بوو، به‌ڵكو پێویستی به بڕیاری باڵا و به‌هێزی سه‌روه‌ری هه‌بوو، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پشتگیری بكرێت و بژاردەیەکی تایبه‌ت بخاتەڕوو کە کار بۆ کەمکردنەوەی گرژیی نێوان لایەنە دەسەڵاتدارەکان بکات و بەرەو ڕێگایەکی دیكه‌ی سیاسی هەنگاو بنێت، کە پاریزگاری له جۆری و كوالێتی ئەو دەستکەوتانە بكات، كه هەرێمی کوردستان و پێگه ستراتیژییه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه.
پرسیاری سه‌ره‌كی كه رووبه‌ڕووی توێژه‌ر و چاودێری سیاسی ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یه: ئایا حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك ته‌نگژه و قه‌یرانێكی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی كه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره هۆكار بوو بۆ په‌كخستنی كه‌رتی ئابووری و له‌لایه‌كی دیكه له‌پاڵ كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا و راگرتنی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، چۆن توانی ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه به‌ده‌ستبهێنێت؟
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا رێژه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وته تایبه‌تانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت، كه لانیكه‌م توانیویه‌تی رێژه‌ی چوار ملیار دۆلاری قه‌رزه‌كانی پێشوو بداته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه زیادبوونی داهاته‌كانی هه‌رێم روون ده‌بێته‌وه، كه حكومه‌ت توانیویه‌تی به‌هۆیه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات، هاوكات له‌پاڵ جێبه‌جێكردنی 3425 پڕۆژه‌ی جیاواز له كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و ژێرخان و پێشكخستنی هه‌ردوو كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده.
حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر واقیعی هه‌رێمی كوردستانی رێكنه‌خسته‌وه، به‌ڵكو هه‌نگاوی نا بۆ گرتنبه‌ری چاره‌سه‌رییه ستراتیژییه‌كان كه كۆتایی به كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌هێنن و گرنگترینیشیان بریتییه له پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز و هه‌ردوو مادده‌ی 140 و 112ـی ده‌ستوور. هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌رده‌وام بوو به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به یاسایه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌سندكردنی بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كێشه مێژووییه‌كان بهێنرێت، كه گه‌لی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره باجه‌كه‌ی داوه. له سه‌رێكی دیكه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی دووباره لێكتێگه‌یشتنه‌كانی پێشوو سه‌باره‌ت سنووری ئیداری و ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه.
راستییه‌كه‌ی چوار ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی به‌س نییه بۆ جێبه‌جێكردن و كۆتاییهێنان به به‌رنامه‌ی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و وێنایه‌ی كه حكومه‌ت له به‌رنامه‌ی خۆی دایناوه، وێنایه‌ك كه قسه له‌سه‌ر مێژوویه‌كی دوورودرێژ ده‌كات له بونیاتنان و ئاوه‌دانی و بووژانه‌وه‌ی كه‌رته گرنگه‌كان و په‌ره‌پێدانی دانیشتووان و ئابووری و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئه‌ركه ستراتیژیانه له رووی كرده‌ییه‌وه ئه‌زموون كرا و بۆ هاووڵاتی روون بووه و وای لێ كردووه هه‌ست به‌وه ئایینده‌ی له ئێستاكه‌ی باشتر ده‌بێت. راستییه‌كه‌ی گه‌شبینی و به‌رده‌وامی گه‌شبینی په‌یوه‌سته به هه‌بوونی حكومه‌تێك كه خودانی میكانیزمگه‌لێكی باش و نوێ بێت و بتوانێت كارلێك له گۆڕانكارییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان بكات. راستییه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی دەتوانێت مۆدێلێکی باش بێت لە گوزارشتكردن و نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌م جۆره حكومه‌تانه.