
سوبحی مەندەلاوی
نووسەر
حکومەتەکەی مەسرور بارزانی.. رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و بەدیهێنانی دەستکەوتەکان

لە سەردەمێکدا کە هەندێک گرەویان لەسەر توانای کاک مەسرور بارزانی دەکرد بۆ سەرکردایەتیکردنی کابینەی نۆیەم و بە دەستهێنانی سەرکەوتن، بەڵام ئەو لەوپەڕی هەلومەرجی ئاڵۆزی سیاسی و ئابووری و ئەمنی ناوخۆیی و دەرەکییدا موعجیزەی خوڵقاند، کە لە کوردستان سەختترین بوو، لە عێراق و هەرێم و جیهانیش بەهەمان شێوە بوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 10ـی تەمووزی ساڵی 2019ـەوە لەوکاتەوەی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردرابوو، بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە توانی بە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت کاتێک گوتی: (پێش ئەوەی کاربکەم بەڵێنی هیچتان پێ نەدەم، هاوڵاتیش لە پێشینەی کارەکانمانە و ئامانجمان خزمەتکردنیانە بەبێ جیاوازی)، کەسایەتی بەهێز و پێداگری ئەو لە توانای خەڵکی کودستانەوە سەریهەڵدا بە ئامانجی تێپەڕاندنی هەموو سەختییەکان لەژێر ئیدارەیەکی سەرکەوتوودا کە دروشمی چاکسازی و خزمەتگوزاری هەڵگرتبوو.
لە دۆسییەی سیاسیدا حکومەتی هەرێم بە ژیری و وردی و هێزەوە بەبێ ئەوەی سازش لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکات رووبەرووی زریانی سیاسی بووەوە، لێکتێگەیشتن و چارەسەرێک هاتەئاراوە کە لە رێککەوتنی هاوپەیمانی دەوڵەت و بەرنامەی حکومەتەکەی بەڕێز سوودانیدا جێگیر بوو، کە هەوڵێکی بەردەوام و هاوبەش هەیە بۆ گەیشتنە چارەسەرێک بۆ هەموو ناکۆکییەکان سەرەڕای سەختی بەردەوامبوون بەهۆی دەستوەردانە فراوانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە پرسەکانی ناوخۆی عێڕاقدا.
لە پرسی ئابووریدا هەرێم سەرکەوتوو بوو لە تێپەڕاندنی دۆسییەی هەناردەکردنی نەوت، هەروەک چۆن سەرکەوتوو بوو لە هەمەچەشنکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و زیادکردنی داهاتی ناوخۆ و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و، بەهێزکردنی ئاسایشی ئابووری لە هەرێم، هەروەها کابینەی نۆیەم سەرکەوتوو بوو لە دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران سەرباری ئاستەنگە داراییەکان و ئەو ئاستەنگانەی بەغدا درووستیکردن. رەنگە گەورەترین سەرکەوتن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی و ئەو پڕۆژانە بەدیهاتبێت کە تا ئەم دواییانە خەون بوون، لەوانە راگەیاندنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی حکومی و دامەزراندنی سەنتەری داتا و سیستەمی ژمارەیی، لە بواری خزمەتگوزاریشدا حکومەتەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی باشترین نموونەی پێشکەشکرد، بەوپێیەی هەرێم لێوان لێو بوو لە پڕۆژەی ژێرخانی ستراتیژی وەک رێگاوبان، بینا، گواستنەوە، نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی رێگای نوێ بە شێوەی پێشکەوتوو و جیهانی.
سەرکەوتنی بەڕێز مەسرور بارزانی شتێکی نوێ نییە، سەرکەوتنی لە بواری ئەمنیدا درێژکراوەی رۆڵی ئەوە کە هۆکارە بۆ ئەوەی شارەکانی هەرێم لە هەموو قۆناغەکاند لە ئارامی و ئاسایشدا بن، سەرەڕای بنبڕکردنی کێشە ئەمنییەکان کە دەوریان دابوو لە ڕێگەی دەستگیرکردنی شانە تیرۆرستییەکان بە هەموو شێوەکانییەوە، هەروەها ریشەکێشکردنی باندە تاوانکارییە رێکخراوەکان و چەندین سەرکەوتنی ئەمنی دیکە.
دەستکەوتەکان لەم هەلومەرجە نائاساییەی هەیە لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامن، کشتوکاڵ، کە کابینەی نۆیەم گرنگییەکی تایبەتی پێدا، تا ئەو کاتەی زەوییە کشتوکاڵییە بەپیتەکان لە هەنگاوێکی پێشوەختەی گەورەدا دەستیانکرد بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ وڵاتانی کەنداو و جیهان، هەروەها حکومەت گرنگییەکی بەرچاوی بە کەرتی گەشتیاری داوە، بەو پێیەی ئەمڕۆ کوردستان بۆتە شوێنێکی گەشتیاری و ئابووری بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە، سەرباری شارە جیاوازەکانی عێراق.
بەهەمان شێوە کەرتی پەروەردە پشکی فراوانی سەرکەوتنەکانی ئەم حکومەتەی بەردەکەوێت، لەڕێگەی سیستەمی پەروەردەیی و دروستکردنی قوتابخانە و زانکۆ و کارکردن بۆ هاوسەنگ بوون لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە جیهانییەی هەیە، هەروەها دامەزراندنی دامەزراوەی زانستی تۆکمە کە گرنگیان کەمتر نییە لە وڵاتانی پێشکەوتووی نێودەوڵەتی.
لەکاتێکدا هەرێم چووەتە ناو تۆڕێکی گەورەی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانەوە، ئەمەش پێگە و ڕۆڵی سەرەکی بەرزدەکاتەوە کە ناتوانرێت کاریگەرییەکەی لەسەر سیاسەتی ناوچەکە پشتگوێبخرێت، هەروەها چەسپاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی سەردان و ئامادەبوون لە کۆڕ و کۆنفرانسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، جگەلەوەش پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە هەرێم بە شێوەیەکی باشتر و زیاتر بەرەوپێش چووە، کە هەموو نەتەوە و دەستە و مەزهەبەکانی لە باوەش گرتووە.
ئەو دەستکەوتانە و زۆرێکی دیکەش لە بارودۆخی قورس و هەستیاردا بەدیهاتن کە بەر لە لایەنگر و پشتیوانەکانت لەلایەن دوژمنەوە چاودێری دەکرێیت، ئەوانەش هیچیان روویان نەدەدا ئەگەر سەرکردایەتی بەڕێز مەسرور بارزانی و لە ژێر رێنمایی و حیکمەتی سەرۆک و مەرجەع مەسعود بارزانی و ئیرادە پتەوەکەیان نەبووایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و هەنگاونان بەرەو ئایندەیەکی گەش بۆ خەڵکی کوردستان کە شایانی زیاترن.