
د. چواس حەسەن
نووسەر
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پێش و پاش 77 ساڵ له دامه‌زراندنی

دامه‌زرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌بوو به‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌ی به‌سه‌ر ته‌رازووی هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، له ده‌ره‌نجامی جه‌نگه‌كه‌دا هاتبوو و، وای كردبوو كه خه‌ون و خه‌باتی گه‌لانی ژێرده‌سته، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بگه‌شێته‌وه و ڕه‌وتی یه‌كسانیی خوازیی نێوان گه‌لان و له‌گۆڕنانی ئیستعمار گوڕوتینێكی دیكه به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ڕووداوێكی كتوپر و بێ پێشینه نه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی كورد خۆی، بگره هه‌نگاو و بازێكی مێژوویی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردیش بوو له ده‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی مێژوویه‌كی دووروودرێژی خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، هه‌ر له دوای ڕووخانی میرنشینه كوردیه‌كان له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كه دوا دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی بوون به شه‌رعیه‌تی ناوخۆیی، تا ده‌گاته بێبه‌شبوونه گه‌وره‌كه‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو مافه‌كانی له دوای جه‌نگی یەکەمی جیهانی، به‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك په‌یماننامه و ڕێكه‌وتننامه‌ی نهێنی و ئاشكرا (وه‌ك سایكس بیكۆ و ئه‌وانی تر)ی نێوان زلهێزه‌كانی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه (به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی).
پارتی دیموكراتی كوردستان له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، پێویستیه‌كی سه‌ره‌كیی خه‌باتی گه‌لی كوردبوو بۆ داهاتوو، ئه‌وه‌تا له‌لایه‌ك قۆناغی خه‌باتی گه‌لی كوردی له شۆڕشی ناوه ناوه‌ی ناوچه جیاجیاكانی كوردستانی به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌ركرده ته‌قلیدیه‌كانی دوای نه‌مانی میرنشینه‌كان، گواسته‌وه بۆ خه‌باتی سه‌رتاسه‌ریی و به‌رده‌وامی گه‌لی كورد به‌سه‌ركردایه‌تی نه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسی، كه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه به‌ره‌به‌ره سه‌ریانهه‌ڵدابوو، له‌لایه‌كی دیكه‌ش پارتی بووه چوارچێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆی ڕێكخراو و گرووپ و ڕێكخستن و كۆمه‌ڵه و حزبه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌می كوردستانی باشوور (وه‌ك حزبی هیوا، حزبی ڕزگاریی كورد، ....هتد)، كه له‌م شار و لهوشاری كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێرێكی نوێی سیاسی گه‌لی كوردستانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی خه‌بات كردن له‌پێناو گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد دامه‌زرێندرابوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موویانی له‌ناو بۆتهكهی یه‌ك حزب و كاری ڕێكخراوه‌یی بۆ یه‌ك مه‌به‌ست توانده‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌ركرده‌ی به‌هێز و خاوه‌ن كارێزمای نه‌ته‌وه‌یی (مسته‌فا بارزانی).
خاڵی هه‌ره گرنگیش له مه‌غزای دامه‌زرانی پارتیدا ئه‌وه‌بوو، پارتی تاكه دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی گه‌لی كوردستانی باشووره كه جێگره‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه بوو كه ده‌بوایه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، له گۆڕانكاریه گه‌وره‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، وه‌ك مافێكی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد دابمه‌زرێت، به‌ڵام به‌كۆمه‌ڵێك هۆكار، له‌پێشیانه‌وه نه‌بوونی ویستی زلهێزه‌كانی ئه‌وسای جیهان وه‌ك به‌ریتانیا، دانه‌مه‌زراو دواتر ڕێگریش كرا له دامه‌زرانی.
له‌ڕاستیدا ئه‌م پێگه‌یه‌ی پارتی و چوارچێوه و سه‌رده‌م و ئامانجه‌كان له‌دامه‌زراندنیدا له‌لایه‌ن بارزانی نه‌مره‌وه، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، دوای تێپه‌ڕبوونی 77 ساڵ، له‌لایه‌ك كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر بنه‌ما هزری و ئامانجه‌كانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش هێشتا وه‌ك تاكه هێزێكی سیاسی كوردستانی له كوردستانی باشوور و بگره سه‌رجه‌م كوردستانی گه‌وره‌ش له گۆڕه‌پانی سیاسی ناوچه‌كه‌دا، بهكارایی ماوه‌ته‌وه، بگره هێشتاش وه‌ك حزبێكی جه‌ماوه‌ریی دیمۆكراتخواز، وه‌ك ئه‌وێ رۆژێی دامه‌زرانی، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌كه و جیهان، له‌لای دۆست و دوژمن، نوێنه‌رایه‌تی وویست و مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كورد ده‌كات، داكۆكییان لێ ده‌كات و سازشیان له‌سه‌ر ناكات. نه‌وه له‌دوای نه‌وه، به‌ش به‌ش ده‌یانهێنێته‌دی.
كه‌واته پارتی و ڕێبازی بارزانی، وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه ئاوێته‌ی یه‌كدی بوون و لێكدی جیاناكرێنه‌وه، به‌وه‌ی پارتی ده‌ربڕی ویست و ڕێباز و بڕوای بارزانی نه‌مره، ئه‌و ڕێبازه‌ی كه بڕوایه‌كی پته‌وی به‌مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد هه‌یه، میراتگری مێژووه پڕ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورده بۆ گه‌یشتن به‌مافه ڕه‌واكانی، باوه‌ڕی به دیموكراسی هه‌یه و جه‌ماوه‌ر به قوڵایی توانا و هێزی خه‌بات ده‌زانێت.