پارێزگاری هەولێر: سبەی جگە لە ئاڵای کوردستان هیچ ئاڵایەکی دیکە رێگەپێدراو نییە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەیامێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن داوا دەکات تەواوی چین و توێژەکان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی سبەی شاری هەولێردا بکەن و جەختیش دەکاتەوە کە جگە لە ئاڵای کوردستان هیچ ئاڵایەکی دیکە رێگەپێدراو نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هیوای خواستووە لە خۆپیشاندانەکەی سبەی هەولێردا سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و گشت چین و توێژەکان بەشدار بن و ئاماژەی بەوەش داوە، لەپێناو گەیاندنیپەیامی ئاشتیخوازانە و نیشتمانیانە، تەنیا ئاڵای کوردستان ڕێگەپێدراوە و ڕێگە بە هیچ ئاڵایەکی دیکە نادرێت.
ئومێد خۆشناو لە پەیامەکەیدا راشیگەیاندووە: "سبەی ڕۆژی هەڵوێستە و داواکارم گەورە و بچووک سبەی لەپێناو کوردستان بێنە سەر شەقام."
دەربارەی رووماڵی میدیایی خۆپیشاندانەکەش، پارێزگاری هەولێر ئەوەی خستووەتە روو کە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندنی ناوخۆیی و بیانی ڕێگەپێدراون بۆ رووماڵکردنی خۆپیشاندانەکە و گەیاندنی داواکاریی جەماوەری هەولێر.