کەژان محەممەد کەریم
نووسەر
بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان
                    لە بارودۆخێک و سەردەمێکدا ئەژین کە بەردەوام گوێبیستی ووشەی قەیران و قەیرانەکان ئەبین بە جۆرێک مناڵەکانی نیشتیمانیشمان تا ڕادەیەک ئاشنان بەم وشەیە، بەڵام کە کاتێک قەیران ڕوو ئەدات زۆر کەمن ئەو کەس و لایەنانەی کە هەست بە بەرپرسیاریەتی ئەکەن و هەوڵی چارەسەری بخاتە ئەستۆی خۆی یاخود خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە روودان و چارەسەری قەیرانەکە جا ئایا لەسەر ئاستی سیاسی، دامەزراوەیی یاخود تاک کەسی بێت.
چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان بە هێندەی چارەسەرییە بنەڕەتیەکان گرینگە، بۆیە زۆر گرینگە کە سیاسەتێکی دوورمەودوا هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە جۆراوجۆرەکان سیاسەتێک کە سەرجەم دام و دەزگاکان و سیاسەتی مامەڵە کردن لەگەڵ قەیرانەکان ئایا قەیرانی ئابووری، سیاسی بێت، ئەمنی، کۆمەڵایەتی یاخود هەر جۆرێکی دیکەی قەیران بێت کە لە ووڵاتێک بۆ ووڵاتێکی ولە کۆمەڵگایەک بۆ کۆمەڵگایە ئەگۆڕدرێت، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئایا حکومەتەکان چۆن ئەتوانێت هاووڵاتیان و تاک بەشداری پێ بکات لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان. یاخود ئایا تا چەند تاک هۆشیاری ئەوەی هەیە بە ئەرکی خۆی بزانێت بە پێی پێوویست ڕۆڵی ئەرێنی خۆی ببینێت.
هەروەها ئایا پارت و لایەنە سیاسیەکان تا چەند خۆیان بە خاوەنی ئەو قەیران و کێشانە ئەزانن و چوارچێوە و نەخشەڕێگایەکیان هەیە کە سەرجەمیان لەسەری کۆک بن کە بەرژەوەندی نیشتیمانی تێدا پارێزراو بێت، چونکە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکان پێویستە لەسەر لایەنە سیاسییەکان لەسەر کۆمەڵێک خاڵی گشتی رێک و تەبا بن کە بەرژەوەندیی گشتیی پێوە بەندە. نەخشە ڕێگایەکی گشتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی پێوویستە هەبێ هەموو پارتە سیاسییەکان لەسەری کۆک بن بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە نیشتیمانیانەدا بکەن.
ئەگەر لە وڵاتانی دامەزراو و پێشکەوتوو قەیرانەکان بە شێوەیەکی بەردەوام ڕوویان تێ نەکات و بە چەند ساڵ جارێک بێت، بەڵام وڵاتە تازە پێگەێشتووەکان قەیرانەکان بەردەوامە و ساڵانە قەیرانی جۆراو جۆر ڕوویان تێ ئەکات جا ئایا ئەو قەیرانانە دەستکرد بێت یاخود خۆڕسک بێت. چونکە لە هەرێـمێکی وەک هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر لە قەیرانەکان قەیرانی درووستکراون کە لە لایەن ناحەزانی نێوخۆیی و ئیقلیمی دروست دەکرێن. کە ئەم دۆخە لە ڕابردووە و هەتا ئێستا هەبووە و بەردەوامیش ئەبێت، بۆیە ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرجەم دام و دەزگاکانیەوە و پارتە سیاسیەکان و تاک چۆن بە چ سیاسەتێک مامەڵە لەگەڵ ئەم قەیرانانەدا دەکەن.
سیاسەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان دوو ڕەهەندی هەیە: ڕەهەندێکی تەکنیکی کە پەیوەندی بە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە لە لایەن دامەزراوە حکومییەکان و سیاسەتە گشتیەکانی حکومەت بەرامبەر چارەسەری ئانی ئەو قەیرانە وە هەروەها بەرگرتن لە سەرهەڵدانەوەی قەیرانەکەوە هەیە.
ڕەهەندی دووەم: ئەوەیە کە ئایا تا چەند زەمینە سازی پێشینەیی کراوە یاخود دەست بە بەرنامەی دوور مەودا ئەکرێت بۆ ئەوەی کاتێک کە قەیرانێک ڕووئەدات هاوشان لەگەڵ حکومەت و دام و دەزگاکانی تایبەت بە ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەکان هاووڵاتیان و تاک بەشێک ئەبن لە پڕۆسەی بەرەنگار بوونەوەکە وە ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان ببین.
مێژووی ئـێمە ئەو کولتووری خۆڕاگیری و بەرەنگار بوونەوەی فێر کردووین، ئەمەش بە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە سەدەیەک بووهەموو کۆمەڵگا فۆڕمی پێشمەرگە ئاسا ئەژیان خێزانەکان بە گەورە و مناڵەکانەوە ڕۆڵیان هەبوو لە بەرەنگاربوونەوە و تێپڕاندی ئەو قەیرانە، ئابووری، ئەمنی، سیاسیەی کە ڕوبەڕوویان ئەبووەوە. ئەمانە ڕۆتینێکی ژیانی ڕۆژانەی خێزانەکان بوو، هێزی بەردەوامیان لە بەدەستهێنانی ئازادی و پاراستنی ناسنامەی کوردستانیان بوو ئەمەش بووبووە هۆی ئەوەی کە کولتوور و پەروەردەی خێزانەکان کوردستانمان خۆڕاگری و بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان جا هەر جۆرە قەیرانێک بێت.
ئەوە ڕاستە کە کاتێک قەیران ڕوو ئەکاتە هەر شوێنێک حکومەت و دام و دەزگاکانی دەکەونە ئامادە باشیەوە بۆ چارەسەر کردن و تێپەڕانی بەڵام ئەمە نابێت تەنها حکومەت بێت و هاووڵاتی و تاک بەشێک نەبن لەم پڕۆسەیە. لە ئێستادا کە هەرێمی کوردستان بەقەیرانی جۆراو جۆری دروستکرا و خۆڕسکدا تێپەڕئەبێت تاک و لایەنەکان وەک پێویست ڕۆڵی خۆیان نابینن وەک پێویست، بۆیە ئەرکی حکومەت و دامەزراوە فەرمیەکانە هەستێت بە دیاریکردنی ئەوەی کە هۆکارەکە چیە وکێ بەرپرسیارە لە چارەسەرکردنی و بەرنامەڕێژیەکی وردی بۆ بکرێت وناوەندەکانی خوێندن پێوویستە وە بنەمایەک بێت بۆ دەستکردن بە جێبەجێکردنی ئەم بەرنامەیە.
بەشێک لە کێشە و قەیرانەکان کە لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا هەن هۆکارەکەی ناکۆیە سیاسییەکانە کە ڕێگرە لە بەردەم جموجۆڵی ئاسایی دامەزراوە فەرمیەکاندا، بۆیە زۆر پێویستە کێشەکانی پارتە سیاسییەکان نەبنە هۆی ئەوەی هەموو شتێک و هەموو بەرژەوەندییەک بکەیتە قوربانی و چوارچێوەیەکی یاخود نەخشەیەکی نیشتیمانی هەبێت کە بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانییەکان لەخۆی بگرێت و سەرجەم پارتە سیاسیەکان پابەند بن پێیەوە.
وە لە پاڵ ئەوشدا، پێوویستە کە سیاسیەتێکی دوورمەودا هەبێت بۆ پەروەردەکردن لە ڕێگەی مەنهەجێکی وردەوە لە ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆ و پەیمانگاکانەوە لاوێکی هۆشیارو بە ئاگا پەروەردە بکرێت، چونکە بەشێکی زۆر لەو قەیرانانەی کە ڕووبەڕووی ئێمە ئەبنەوە قەیرانی سیاسی بەرنامە بۆ دانراون و بەرەنگار بوونەوەی پێویستی بە بەشداری سەرجەم چین و توێژەکانە.
ئەوەی لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بینیمان سەرۆکوەزیران بەڕێز (مسرور بارزانی) سیاسەتێکی ئاقڵانی بە بەرنامەی بۆ ئیدارەدان و بەرەنگار بوونەوەی قەیرانەکان دانا لە هەمانکاتدا لە ڕێگەی پڕۆژە جیاوەزەکانەوە ( ئاوەدان کردنەوە، گەشتیاری، بازرگانی، کشتووکاڵی) بۆ بەردەوام بوون بە گەشەسەندی ئابووری و چاکسازی. بەڵام هەبوونی و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان لە چوارچێوەی نەخشەیەکی نیشتیمانی لە هەموو کاتێک زیاتر پێوویستە. لە پاڵ ئەوەشا هەبوونی هاووڵاتی و لاوێکی هۆشیار بۆ جێبەجێ کردنی سیاسەتی بنەبڕکردن و بەرەنگار بوونەوەی ئەم قەیرانانە ئاسانتردەبێت.
لێرەدا چەندین پرسیار دێنە ئاراوە لەوانەش:
ئایا لایەنە سیاسیەکان تا چەند ڕێزی دامەزراوە تەشریعی و قەزاییەکانیان گرتووە؟ بەرنامەی دامەزراوەکانی حکومەت چییە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاوڵاتیان بەشداری پێبکات بۆ تێپەڕاندی ئەو قەیرانە؟ وە ئایا بیر و باوەڕی سیاسی هاووڵاتیان تا چ ئاستێک کاریگەریان ئەبێت لەسەر قەیرانەکان؟ وە ئایا لە ڕووی هۆشیار کردنەوە هاووڵاتیان و پەروەردەکردنی تاک تا چەند حکومەت زەمەینە سازی کردووە؟.
بەشێک لە هۆکارەکانی درووست بوونی قەیرانەکان لاوازبوونی دامەزراوە تەشریعی، ئەمنی و سەربازیەکانە کە لە کاتێکدا ئەم دامەزراوانە ڕۆڵی سەرەکی ئەبینن کە چارەسەرکردنی کێشەکان. بۆیە بەرز ڕاگرتنی ئەم دامەزراوە فەرمیانە و هێشتنەوەیان لە لووتکەی هەڕەم دا لە لایەن سەرجەم پارتە سیاسیەکان و حکومەت و هاوڵاتیانەوە دەبێت ئەرک بێت و بەردەوام کارلەسەر پاراستنی بکرێت.
بەدەر لە دام و دەزگا حکومەیەکان یەکێکی تر لە ڕێگار و زەمینە سازییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەو ئیدارەدانی ئەم قەیرانانە پێویستە لە ڕیگەی بەشداری پێکردنی هاووڵاتیانەوە بێت و بە دیاریکراویش توێژی لاوانەوە، ئەمەش بە داڕشتنەوەی مەنهەجێکی وورد و گوتنەوەی لە سەرجەم سێکتەرەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
وەهەروەها بە بە گەڕخستنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کە بە سەدان ڕێکخراو هەن وبەکردنەوەی خول و ڕهێنان و چالاکییە جۆراو جۆرەکانیان بۆ ئامادەکردن و بە ئاگاهێنانەوەی تاک.
لە هەمانکاتدا پێویست و گرینگە کە کاری زیاتر لەسەر پتەوکردنی پردی متمانەی لە نێوان هاووڵاتیان و حکومەت بە تایبەتتر دامەزراوەکانی حکومەت هەبێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان خۆیان بە بەشێک لە دام و دەزگاکانی حکومەت بزانن و ببنە قەڵغان لە کاتی قەیرانەکاندا.
بۆ کۆمەڵگایەکی تەندرووست و هۆشیار ئەوەی ئێستا گرینگە ئەوەیە کە هاوڵاتیانی لە پێناو داهاتووی نەوەکانیان و پاراستنی ئەو سەربەخۆیە وبەشداریەکی کارایان هەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم قەیرانەکان.