
مەلا عه‌بدوڵڵا شێرکاوەیی
نووسەر
مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی ڕابگرن !

بەداخەوە خەڵکێکی زۆر تەنیا بۆ دەسکەوتنی بڕێک قازانج خزاوەتە ناو مامەڵەی حەرام و ئەو جۆرە مامەڵە ئەلیکترۆنییەی لە ڕووی شەرعییەوە بنەمایەکی دروستی نییە.
چەندین جار ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایان لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک و سەلامەتبوونی ماڵ و سامانیان، فەتوای حەرامێتی چەندین جۆر مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی و بەشداریکردن لەهەندێ کۆمپانیای نادیار داوە، بەڵام خەڵک کەمتر بە پیر ئەو ڕوونکردنەوە شەرعییانە هات، دواجار ئیفلاسیان کرد و زیانی زۆریان لە خۆیان دا.
مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی وەک مامەڵەکانی: (ياری لۆتۆ، تحدی- پێشبڕکێی ناو تیک‌تۆک، وەن کۆین، هامستەر کۆمبات، نۆتکۆین، بت کۆین و پای کۆین... هتد) حەرامن و دروست نین.
هەروەها بەشداریکردن لە کۆمپانیاکانی کە بەشێوەی تۆڕی هاوبەش کار دەکەن بەهەمان شێوە حەرامەو جائیز نیە، چونکە:
زۆربەی ئەو جۆرە مامەڵانەی لە ڕێی هەڕەمی و شەبەکییەوە دەکرێن، وێڕای مەترسی داروخانی ئابووری و سەرمایەی تاک، سووخۆری - ڕیباو شێوازی ناشەرعی لەخۆ دەگرێت و بە دراوی گریمانەیی مەشهورن و ئاڵۆزی و نادیاری و گومان و ناڕوونی و هەڵخەڵەتاندن و فێڵی زۆریان تێدایە، گوایە لەڕێی بەشداری و مەرجی پێشوەختەو کڕینی کاڵاو بوون بە ئەندام و کۆکردنەوەی کۆین پارەت دەست دەکەوێت، زۆربەیان له سه‌ر بنه‌مای ڕیكلامی تاكه كه‌سی و به مه‌به‌ستی پێكهینانی بازاڕێكی ڕكابه‌ر دامه‌زراون و به مه‌رجی كڕینی هه‌ندێ (كاڵا) ڕێگه به خوازیاران ده‌دەن به‌شدار بن.
ئه‌م جۆره مامه‌ڵانە لەبەر ئەوەی مامه‌ڵه‌ی به مه‌رج و ناڕوونی له داهاتووی مامه‌ڵه‌كه‌و دڵه‌ڕاوكێ، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، فه‌وتانی سه‌رمایه، مایه‌پووچبوون، جۆرێك له قومار و فێڵ و غه‌ش و قازانج كردن له‌سه‌ر حیسابی به‌شدار بووانی تێدایە، دروست نین.
لە لایەکی تریشەوە زیان به ئابووری وڵات ده‌گه‌ینێت، چونكه ساڵانه به ملیۆنه‌ها دۆلاری ئه‌م وڵاته ڕه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاتانه ده‌كرێت كه گوایە حیسابی بانكی كۆمپانیاكه‌ی لێ یه، به بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین خزمه‌ت به وڵاتی به‌شدار بووه‌كه بكرێت، لێرە بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵاتێك ده‌كه‌وێت..
ئه‌م جۆره دراوانه و مامه‌ڵه پێوه‌كردنیان پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌تن، كه یه‌كێك له‌و مه‌به‌سته باڵایانه پارێزگاری كردنه له ماڵ و سامان به هه‌موو جۆره‌كانی پارێزگاریكردن.
پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رموێت: (لا ضرر ولا ضرار)، واته: نه زه‌ره‌ر به كه‌س بگه‌ینه و نه كه‌سیش زه‌ره‌رت پێ بگه‌یه‌نێت.
ئه‌م جۆره كڕین و فرۆشتانه جۆرێك له (غرر- فریودان) ی تێدایه و سه‌رچاوه‌كانی فه‌رمووده ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه: (نه‌ی رسول الله صلی الله علیه و سلم عن الغرر) رواه مسلم.
بۆیە تکام وایە توخنی ئەم جۆرە مامەڵەکردنانە نەکەون و حیساب بۆ دینداری خۆتان بکەن و بە قەست خۆتان مەخەنە ناو حەڕام و زیانی ماددی و گێژاوێکی نادیار و مامەڵەی نادروست و نا شەرعییەوە.