پاراستنی سەقامگیری و پێکەوه ژیان خواست و ئەرکێکی ئایینیه
هەڵکەوتەی کوردستان لە ڕووی ئایینی و نەتەوەییەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە، کە ئەمە بەشێکە لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەم ناوچەیە، فرە ئایینی و فرە نەتەوەیی و ئایینزایی تێدا بەرجەستە بووە، تەنانەت بەشێکی پێغەمبەران لە سەر ئەم زەمینە نیشتەجێ بوون، ئەمەش دیسان بە دیوە مێژووییەکەی یەکێکە لە هۆکارەکانی مانەوەی نهێنی ئەم ئایینانە لە کوردستان.
لەبەر پێویستی بەرجەستەبوونی پێکەوەژیان، ئایینی پیرۆزی ئیسلامی ڕێسا‌و بنەمای گرنگی لەو بارەوە داناوە و هانی پەیڕەوانی دەدات لەو بارەوە بەئاگاو هۆشيار بن، بەو پێیەی داننان بە ماف و ئازادی و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و خاڵی هاوبەشی نێوان ئایینزاو نەتەوەکان، بنەمایەکی گرنگە بۆ ئەو پێکەوەژیانەی شەریعەت ئامانجیەتی لە ناو کۆمەڵگە بێتە دی.
ئيسلام بایەخێکی زۆری بۆ مرۆڤ و ئەرک و بەرپرسیارێتی سەر شانی داناوە، ئەمەش وا دەکات وەک ئایینێکی گشتگیر و جیهانی هەموو پەیڕەوانی لەسەر هەنگاوی چاکەو هەڵسوکەوتی جوان ڕابێنێت، بەتایبەت لە کاتی هەبوونی ئاریشەو پێشهاتی نەخوازراودا.
وەک دیارە خودای گەورە پێغەمبەر محمدی (درودی خوای لەسەر بێت) وەکو کۆتا پێغەمبەر ڕەوانە کردوە وەک ڕەحمەتێک بۆ تەواوی جیهانیان، مەنهەج و ڕێبازێکی تەواوی پێداوە بۆ ژیان لە هەموو کات و سات و شوێنێک، بەڵکو ڕێبازێکە ڕەحمەتە بۆ تەواوی دروستکراوەکانی خودای گەورە، دینی ئیسلام چەند بنەمایەکی گشتی و جیهانی داناوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەر زەمین و پاراستنی سەقامگیری ژیانی خەڵکى، چونکە ئەسڵ لە جێنیشنبوونی مرۆڤ لە سەر زەوی بۆ ئاوەدانی و پێکەوەژیان و رێزگرتنە لە یەکتری، وەک خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَٱسۡتَعۡمَرَكُمۡ فِيهَا﴾ هود: 61. واتە: ئه‌و به‌رپاى كردوون له زه‌ويداو داواى ليَكردوون كه ئاوه‌دانى بكه‌نه‌وه.
تێڕوانینی ئیسلام بۆ پێکەوەژیان تێڕوانینێکی فرە مەزنە، لەبەرئەوەی ئایینی ئیسلام ئایینێکی جیهانیە و ڕێنمونیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و بایەخێکی زۆریداوە بە پێکەوەژیان و لەیەکگەیشتنی پێکهاتە ئایینی و نەژاديیەکان، پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) هەمووانی لە ژێر ئاڵا و بەیداخی ئیسلام کۆکردۆتەوە، ئیسلام بڕیاریداوە هەموو مرۆڤەکان یەک سەرچاوە و یەک بنچینەی نەژادیان هەیە، هەروەک خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ وَخَلَقَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا وَبَثَّ مِنۡهُمَا رِجَالٗا كَثِيرٗا وَنِسَآءٗۚ﴾ النساء: 1، واتە: ئه‌ى خەڵكينه له خه‌شم و نارِه‌زايى ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن كه ئێوه‌ى له تاكه نه‌فسێك دروست كردووه، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌دى هێناو له‌و دووانه پياوان و ژنانى زۆرى خستووەته‌وه و بڵاوكردووەته‌وه.
ئیسلام وەک ئایینێکی واقعی رێزی بۆ مرۆڤ داناوەو پارێزگاری لەو پێگە و ڕێزەش بە گرنگ و ئەرک دەزانێت، سنوربەزاندن بەرامبەر یەکتری و هێڕش کرنە سەر باوەڕی یەکتری حەرام کردووە، بۆیە بڕیاری ڕاجیایی وەک سوننەتی ژیان داناوە، هەروەک دەفەرموێ : ﴿وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخۡتَلِفِينَ﴾ هود: 118. واتە: خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بيويستايه ئه‌وه هه‌موو خەڵكى ده‌كرد به‌يه‌ك تاقم و كۆمەڵ، بەڵام به‌رده‌واميش ئه‌و خەڵكه جياوازن له‌نێوانى يه‌كتردا له ئايين و به‌رنامه و بۆچووندا.
بەزۆرکردنە موسڵمان و گۆڕینی ئایین بەزۆرە ملێی قەدەغە کردوە، هەروەک دەفەرموێ: ﴿لَآ إِكۡرَاهَ فِي ٱلدِّينِۖ﴾ البقرة: 256. لەدوای ئەوەی ڕاجیایی کردۆتە بنەمای یەکترناسی، تەقوای کردووەتە پێوەری باشترینەکان لای خۆی، هەروەک دەفەرموێ : ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن ذَكَرٖ وَأُنثَىٰ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ شُعُوبٗا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْۚ إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ عِندَ ٱللَّهِ أَتۡقَىٰكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٞ﴾ الحجرات: 13. واتە: ئه‌ى خەڵكينه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له نێر‌و مێیه‌ك دروستكردووه (كه باوكه ئاده‌م و دايكه حه‌وايه) و كردوومانن به چه‌نده‌ها گه‌ل و تيره و هۆزى جۆربه‌جۆر، تا يه‌كتر بناسن و په‌يوه‌نديتان خۆش بێت به يه‌كه‌وه.. به‌رِاستى بەڕێزترينتان لاى خوا ئه‌و كه‌سانه‌تانه كه زۆرتر له خوا ترسه و فه‌رمانبه‌ردارى خوايه، بێگومان خوا زانا‌و ئاگايه به‌هه‌مووان.
ئه‌مه جیهانبینی ئیسلام له‌پرسی پێكه‌وه‌ژیان نیشان ده‌دا، كه نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك خۆیان قه‌بووڵه و خه‌ڵكیش له‌وه هۆشیار ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و دابه‌شبوونه ویستی خوایه و پێویسته ڕێزی لێ بگیرێت‌و، بكرێته هۆكاری ده‌سته‌وایی كردنی یهكترو لێكنزیك بوونه‌وه‌ی دۆستانه‌و پاڵپشتی كردنی یهكترو به‌رجه‌سته‌كردنی به یه‌كه‌وه ژیان.
جیا لەمە پێشێلکردنی مافەکانی ئەوانی دیکەی قەدەغە کردووە، تاوەکو سەرپێچیکار لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت و سەرکۆنە کرێت لە سەرپێچیەکانی، ئەمەش موسڵمان و غەیرە موسڵمان دەگرێتەوە بێ جیاوازی، بۆیە هەمووان لەژێر چەتری ئەم ئازادی و مافانە ژیانیان بردووەتە سەر، سەرو ماڵ و ئایین و خانەوادەو ناموسیان پارێزراو بووە تا ئەو کاتەی ئیسلام هێزی هەبوە.
سەبارەت بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات، لە دوای ئەوەی ئایینی ئیسلام بڕیاری پێکەوەژیانی دا چەند بنەماو خوڕەوشتێکی گشتی دانا بۆ پاراستنی سەقامگیری تەواوی لایەنەکانی ژینی هەموان، لەو بنەمایانە:
یەکەم: چاکەکاری بەرپا بکرێت لەگەڵ پەیڕەوانی هەر ئاینێک و کار بە بنەمای دادپەروەری بکرێت، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿لَّا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَلَمۡ يُخۡرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ أَن تَبَرُّوهُمۡ وَتُقۡسِطُوٓاْ إِلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ﴾ الممتحنة: 8. واتە: دڵنياش بن كه خوا قه‌ده‌غه‌ى ئه‌وه‌تان لێ ناكات كه چاك ره‌فتارى و دادپه‌روه‌رى بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا جه‌نگيان دژ نه‌كردوون و دژايه‌تى ئاينيان نه‌كردوون و له شوێنه‌وارتان ده‌ريان نه‌كردوون، چونكه بەڕاستى خوا دادپه‌روه‌رانى خۆش ده‌وێت.
دووەم: بانگەوازی ئایين بەشێوەی دانایی و لێهاتووی و مامەڵەکردن بە شێوازی چاکترین، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿ٱدۡعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلۡحِكۡمَةِ وَٱلۡمَوۡعِظَةِ ٱلۡحَسَنَةِۖ وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ﴾ النحل: 125. واتە: ئه‌ى پيَغه‌مبه‌ر بانگه‌واز بكه بۆ لاى به‌رنامه و ڕێبازى په‌روه‌ردگارت به‌حيكمه‌ت و دانايى (بۆ هه‌ندێك)و ئامۆژگارى جوان و به‌جێ، (بۆ هه‌ندێكى تر)و گفتوگۆ و موجاده‌له به‌جوانترين شێوه (له‌گه‌ڵ هه‌ندێكى تردا به تايبه‌تى خاوه‌ن كتێبه‌كان)، چونكه بەڕاستى په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆى زانايه، كه كێ گومڕايه، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆيشى زانايه به‌هيدايه‌ت وه‌رگران.
سێیەم: گاڵتە نەکردن بە پیرۆزیەکانیان: ﴿وَلَا تَسُبُّواْ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّواْ ٱللَّهَ عَدۡوَۢا بِغَيۡرِ عِلۡمٖۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمۡ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرۡجِعُهُمۡ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴾ الأنعام: 108. واتە: ئه‌ى ئيمانداران نه‌كه‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ى كه (نه‌فامان) هاوارى لێده‌كه‌ن و ده‌يپه‌رستن بێجگه له‌خوا، نه‌وه‌كو ئه‌وانيش به‌ناحه‌ق و به‌نه‌فامى جوێن بده‌ن به‌خوا، چونكه ئه‌وانه نايناسن و قه‌درى نازانن، ئا به‌و شێوه‌يه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێك كرده‌وه‌كه‌يانمان ڕازاندووته‌وه، له‌مه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌يان هه‌ر بۆ لاى په‌روه‌ردگاريانه، ئه‌وسا ئاگاداريان ده‌كاته‌وه به‌و كاروكرده‌وانه‌ى كه ده‌يانكرد.
چوارەم: وازهێنان لە ووشەی نەشیاو و جوێن، خۆشەویستمان (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ : (ليس المُؤمِنُ بالطَّعَّانِ ولا اللَّعَّانِ ولا الفاحشِ ولا البَذيءِ) رواه الترمذي.
پێنجەم: دوورکەوتنەوە لە گشتگیریکردنی تۆمەت بەخشینەوە بۆ تەواوی پەیڕەوانی ئایین یان نەتەوەیەک، بە بێڕێزی کەسێکەوە بەرامبەر بە ئیسلام، چونکە هەر کەسێک لەسەر تاوانی خۆی دادگایی دەکرێت، ناکرێت هەمووان تۆمەتبار بکرێن، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۚ﴾ فاطر: 18. واتە: هيچ گوناهبارێكيشس گوناهى كه‌سانى تر هەڵناگرێت.
کەواتە بە کورتی کوردستان لە دێر زەمانەوە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بووەو هیچ کات گرفتی ئەوتۆ نەهاتۆتە پێشەوە، کە کاریگەری لە ڕیزەکانی میللەت کردبێ یان پشێوی نابێتەوە، ئەرکە ئێستاش هەمووان بە هەموو توانایەک هەوڵی پاراستنی ئەو سەروەرییە بدەین و ڕێگە نەدەین دوژمنان دز بخەنە نێو ماڵی کوردستانەوە.