چرا شەماڵ
نووسەر
لە کابینەی داهاتوودا جانتا هەڵگرەکان بێکار دەمێننەوە
ئەوانەی تیریان ئاراستەی ڕێزدار مەسرور بارزانی کردووە و بریندارن بە تیری چاکسازیەکانی، ئەوانەی درۆ و چەواشەکاری لەسەر مەسرور بارزانی بڵاو دەکەنەوە، پەروەردەی قوتابخانەی درۆ و چەواشەکارین .
مەسرور بارزانی کوڕی سەرۆک مەسعود بارزانییە، سەرۆک مەسعود بارزانی کوڕی سەرۆک مستەفا بارزانییە، ئەوانەی لە نزیكەوە بەباشی سەرۆک مستەفا بارزانی و سەرۆک مەسعود بارزانییان ناسیوە، باش دەزانن کە ئەوانە چەند بە عەقیدە و بیروباوەڕ و ڕاستگۆیانە سیاسەت و شۆڕش و خەباتیان کردووە و چەند خەمخۆری میللـەت و خاك و نیشتمان بوون.
ڕێزدار مەسرور بارزانیش قوتابی قوتابخانەی ئەو دوو مامۆستا مەزنەیە بۆیە ئەویش بە عەقیدە و بیروباوەڕ و راستگۆیانە سیاسەت و حکومەتداری دەکات و ڕاستگۆیانە و بەوپەڕی تواناوە سەركردایەتی پرۆسەی چاكسازی و لەڕەگەوە هەڵكێشانی گەندەڵی و مافیاگەرێتی و كلكایەتی بۆ دوژمنان دەكات.
حزبی ئەم جانتا هەڵگرانەی ئێستا هەر لە سەرەتاوە بۆ تێکدانی یەکڕیزی و شێواندنی شۆڕش و خەباتی خەڵكی کوردستان دروست بوون، حزبێکن کە بیروباوەڕ و ئەخلاقی کوردانەیان نییە، لە کوێدا کورد قۆناغێک چووبێتە پێشەوە دەستیان لەگەڵ دوژمنانی خاک و نیشتمان تێکەڵکردووە و چەندین هەنگاو كوردیان بردووەتە دواوە، هەموو خەون ئامانجیان لەناو بردنی پارتی بووە، بەڵام چونکە لە ئەرزی واقعدا توانا و هێزی پارتییان نەبووە و نییە، ناچار ئەچنە باخەڵی شەیتانیشەوە تا پێكەوە شكست بەپارتی بهێنن.
پارتی حزبێکە زەرورەتی مێژووییی دروستی کردووە، خەباتی کردووە لەپێناو بەرژوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان، مەسرور بارزانیش پەروەردەی ئەو پارت و ڕێبازەیە، بە هەموو هێز و ئیرادەیەوە پارێزگاری لەو توراسە مێژووییە کردووە و دەیكات، لەگەڵ دەست بەکاربوونیشیدا لە حكوومەت بووە سیمبولی هێز و ئیرادە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دەستکردن بە چاکسازی، سەرەرای هەموو تەحەدییە گەورەکان و پیلانە ناوخۆیی و هەرێمییەکان، خۆڕاگرانە لەگەڵ تیمەکەی ڕووبەڕووی هەموو ڕێگرییەکان بۆوە، چاکسازییەکەی بۆ ڕێگری لە کاری چەتەگەری و مافیایەتی، بووە مۆتەکە بۆ حزبی جانتا هەڵگرەکان.
وەک چۆن لە چوار ساڵی ڕابردوودا چاكسازی كرد لە داهاتووشدا بە ئیرادەی بەهێزەوە بەردەوام دەبێت لە چاكسازی و دەرپەڕاندنی سەرانی چەتەگەرێتی و دزی مەرزەكان و گەندەڵكاران، ئەو چاكسازییەی هەموو ئەوانەی تەنگەتاو كردووە كە حوكمڕانییەكی چەتەگەری و مافیاگەرێتی دەكەن لەم زۆنەدا، زۆنێک كە جاران نە مەحكوومی عەجەم و نە سوغرەكێشی ئالی عوسمان بوو كەچی ئێستا لە سایەی ئەم چەتەگەری و خاكفرۆشییەوە بووەتە مەحكوومی ڕەیان كلدانی و سوغرەكێشی ئالی خەزعەلی.
دوایین دێڕیش ئەوەیە، داهاتوو پڕ ئیش و كار و چاكسازی دەبێت بۆ مەسرور بارزانی و جانتا هەڵگرەكانیش بێ كار دەمێننەوە!