سیاسی
ئیسماعیل عەبدولعەزیز مستەفا
ئیسماعیل عەبدولعەزیز مستەفا

نووسەر

پیاوی چاکسازی و دادپەروەریی‎ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەسایەتییەکی دیاری گۆڕەپانی سیاسی کوردە،  چاکسازیی، شەفافییەت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نادادپەروەری، ستراتیژی بەرچاوی حوکمڕانی کابینەی نۆیەمن.

سەڕەرایی بوونی لێکەوتەی جەنگە یەک لەدواییەکانی گرووپە چەکدارەکان، کاریگەرییەکانی گەندەڵی دەیان بەربەستیان لە پێشڤەچوونی کوردستان دروست کردبوو، بەڵام بنبڕکردنی دیاردەیی گەندەڵی و هۆکارەکانی پشت ئەو دیاریدەیە، یەکێک بوون و دەبن لە ئەولەویەتی سیاسەتی مەسرور بارزانی.

 بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری

مەسرور بارزانی جگە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەرێمی کوردستان کردووە. گرنگیدان و پاڵپشتی بەردەوامی جەنابیان بۆ پرۆسەی دادوەری لەو کوردستان، نموونەیەکی شەفافی خواست و ستراتیژی مەسرور بارزانییە بۆ باشترکردنی سیستەمی دادوەری و دەستەبەرکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ.

هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی کابینەی نۆیەم، گرنگیدانی زیاتی دامودەزگاکانی حکوومەت بووە بە بارودۆخی چینە پەراوێزخراوەکان، بێگومان ئەمەش لە ڕێگەی بەرنامەکانی گەشەپێدانەوە  بووە، دەرئەنجامی ئەو ئاراستەی سەرۆکی حکوومەت، دابیکردنی هەلی کاری زیاتر بووە بە تایبەت  لەکەرتی تەندروستی و کشتووکاڵ.

لە کارە هەرە دیار و بەرچاوەکانی مەسرور بارزانی ، گرنگیدانی زیاتر بووە بە چاکسازی ئابووری، کەمکردنەوەی خەرجە گشتییەکان و بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی، کاریگەری زۆریان لەسەر پرۆسە دارایی و ئابوورییەکان جێهێشتووە.

 جێبەجێکردنی چاکسازی ئابووری

 بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی دارایی هەرێم و فەرمانبەران گەنجان و بەهرەمەندان  لەوانەش کەمکردنەوەی خەرجییە گشتیەکان و زیادکردنی داهاتی غەیرە نەوتی.

ستراتیژی دژە گەندەڵی بە سەرکردایەتی مەسرور بارزانی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی بەرفراوانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستپێکرد، بە ئامانجی باشترکردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا.

لێژنەی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەکانی گەندەڵی پێكهێنران ، ڕێوشوێنی توند بەرانبەر ئەو بەرپرسانە گیرانە بەر کە لە گەندەڵی تێوەگلابوون.

هەمەچەشنکردنی ئابووری

 گرنگیدان بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی ئابووری و کەمکردنەوەی  پشتبەستن بە داهاتی نەوت، ئەمەش لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کشتووکاڵ و گەشتیاری و تەکنەلۆژیا و کاری دەستی ... هتد

گەشەپێدانی ژێرخان

 وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی ژێرخان وەک ڕێگەوبان، پرد، تۆڕی کارەبا و ئاو بەنداو بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

باشترکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکان

بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەپێدان و سەقامگیری ناوچەکە.

 کەرتی پەروەردە و تەندروستی

ستراتیجی سەرۆکی حکوومەت بۆ کەرتی تەندروستی و پەروەردە، خاوەن بەهایەکی بێ هاوتایە، بە تایبەت کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەردەمی کابینەی جەنابیاندا بووە.

دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانەی نوێ، زیادکردنی وەبەرهێنان لە خوێندنی باڵا و خزمەتگوزاری تەندروستی ڕەنگدانەوەی فراوانی لەسەر پێشکەوتنی ئەم دوو  بوارە گرنگە  هەبووە.

گرنگیدان بە لایەنی ئەمنی

باشترکردنی کارایی هێزە ئەمنییەکان و مۆدێرنکردنی ئامێرەکانیان بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری دۆخی ئەمنی ناوچەکە.

ئەم دەستکەوتانە ڕەنگدانەوەی ئەو هەوڵانەن بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری و کوردستان .

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی شەفافییەت، مەسرور بارزانی سیاسەتگەلێکی جێبەجێ کردووە کە حکوومەت کراوەتر دەکات بەڕووی هاوڵاتیاندا.

ڕاپۆرتی وەرزی لەسەر ئەدای حکوومەت و خەرجییە گشتیەکان بڵاو دەکرانەوە، هەروەها هاندانی هاووڵاتییان لە بەشداریکردنی کارایان  لە پرۆسەی بڕیاردان ئاسانکارییەکی زۆری بۆ هاووڵاتییان کردووە،  بۆچوون و داواکارییەکانیان بگەیەنن بە لایەنی پەیوەندیدار.

مەسرور بارزانی لە ڕێگەی ئەم هەوڵانەوە هەوڵیدا حکوومەتێکی ڕاستگۆتر و دادپەروەرتر بنیات بنێت کە بەرژەوەندی گەلی کوردستان بخاتە سەرووی هەموو بەرژوەندیەکی حزبی و کەسی  و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر چەندین تەحەددا بەرز بکاتەوە.