
ئەڤین بارزانی
نووسەر
ڕیفراندۆم دەربڕینی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بوو

سەدان ساڵە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان کار بۆ ئازادی دەکات، پرسی سەرەکی خەڵکی کوردستان لەگەڵ داگیرکەران پرسی خاکە، تا خاکی کوردستان لە داگیرکەران پاک دەکرێتەوە و کورد ئازادانە لەسەر خاکی خۆیان نەژین، کەس ناتوانێت بڵێت کێشەی کورد کۆتایی دێت ئەگەر چارەسەر نەکرێت، کێشەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ داگیرکەران کێشەی موچە و بۆدجە نییە بەڵکو پێویستە خاکی کوردستان ئازاد بکرێت.
شۆڕشی مەزنی ئەیلول بە سەرکردایەتی بارزانی نەمر بۆ ئەمەیش بوو جەنابی بارزانی باشتر لە هەمووان دەزانی تا خاکی کوردستان ئازاد نەبێت و گەلی کورد لە ئازادیدا نەژیت، هەمیشە مەترسی لەسەر کورد دەبێت، بەڵام داگیرکەرانی کوردستان هێشتا ئیرادەی خەڵکی کوردستانیان قبوڵ نەکردووە و خەباتی ئازادیمان تا ئێستا بەردەوامە.
ڕیفراندۆمی ساڵی 2017یش بۆ ئەو مەبەستە بوو، بە سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و پاڵپشتی هەموو هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، کورد لە ڕێگەی دیموکراسیەوە دەنگی دا کە هەموو کەسێک لەم جیهانەدا ئەم مافەی هەیە سەبارەت بە چارەنووسی خۆی دەنگ بدات، دەنگی ڕیفراندۆمیش لەم چوارچێوەیەدا درا.
نزیکەی 93%ی خەڵکی کوردستان بەڵێ بۆ دەوڵەتی کوردستانیان وت، هەزاران شەهید گیانیان بەخت کرد بۆ ئازادی کوردستان و منداڵەکانیان بەهەمان شێوە دەیانەوێت بە ئازادانە لەسەر خاکی خۆیان بژین، خەڵکی کوردستان بڕیاری خۆیان دا و کەس ناتوانێت یاری بە چارەنووسی خەلکی کوردستان بکات.
بڕیاری ڕیفراندۆم و پشتیوانی خەڵکی کوردستان و دەرئەنجامی ڕیفراندۆم پشتڕاستکردنەوەی ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بوو بۆ ئازادی، ڕاستە دەنگی خەڵکی کوردستان نەبیسترا لەو... ئاستی نێودەوڵەتی وەک پێویست، بەڵام ڕیفراندۆم ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە، کورد هەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواکانی نابێت.
بەڵام بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمیان بە شکستی پارتی دیموکراتی کوردستان بینی، پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی بە ڕیفراندۆم و ئەنجامەکانیەوە دکات، ئەگەر ئێستا نەیبینێت، هێشتا ڕیفراندۆم دەگاتە ئەو ئامانجەی کە هەموومان دەمانەوێت.
ئەوانەی لە بەغدا بە گوشار و فشارە ئابوریەکان وا دەزانن دەتوانن ئیرادەی خەڵکی کوردستان لاواز بکەن، بەڵام ئیرادە لە هەموو چەکێک بەهێزترە و ڕاستی چەند ساڵی ڕابردوو وایکردووە خەڵکی کوردستان ئەم ڕاستییە قبوڵ بکەن و وا بیکەن گەلێ کورد بە هۆی ستەم و فشارە ئابوورییەکانەوە ناچار بن دەستبەرداری مافە ڕەواکانی خۆیان بن، بەڵام کورد هەردەم بۆ ئازادی خەباتی کردووە و تەنانەت تاکە کوردێکیش مابێت کار بۆ ئازادی کوردستان دەکات.
هەمیشە ڕوون بووە کە بۆچی 7 ساڵ لەمەوبەر گەلی کورد بریارێکێ مێژوویی دا، چونکە تا کورد دەوڵەتی خۆی دانەمەزرێنێت و ئیرادەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی نەبێت، پیلان لە دژی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت، ئێستا ئەم ئازادییەی کە هەمانە بەرهەمی خوێنی شەهیدانی کوردستانە، ئەو... شەهیدان گیانیان بەخت کرد بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان ئەرکی ئێمەیە خاکی کوردستان بە دڵ و گیانمان لە هەر پلانێکی دوژمنان بپارێزین.
خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنانەدا بە بڕیارێکی ڕاستەقینە و مێژوویی وەڵامی هەموو دوژمن و دوژمنان دەداتەوە، ئەوانەی دەنگیان بە ڕیفراندۆم دا و باجی ئازادییان داوە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن،