بۆچی دەنگم بۆ لیستی 190ی پارتییە؟

بۆچی دەنگم بۆ لیستی 190ی پارتییە؟
بۆچی دەنگم بۆ لیستی 190ی پارتییە؟

ساڵانێکە لە شاری هەولێر دەژیم، هەولێر بووەتە یەکێک لە پایتەختە پێشکەوتووەکانی جیهان، هەولێر بووەتە ناوەندێکی بازرگانی و سیاسی زۆر گەورە و سەدان کۆمپانیای جیهانی هەلی کاریان هەیە، دەیان کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە سەرانسەری جیهان لە هەولێر هەیە، هەولێر بووەتە هێمای سەرکەوتن و گەشەکردن، دەبێت لە خۆمان بپرسین کە هەولێر چۆن لە کەمتر لە بیست ساڵدا وا گەشە کردووە؟ کێ هەموو ئەمانەی بۆ هەولێر کرد؟ بۆچی هەمان شت لە سلێمان نەکراوە؟ ماوەیەک نزیکەی نیوەی بۆدجەی هەرێم (مەبەستم پێش قەیرانی دارایی) دەچووە شاری سلێمان، بۆچی سلێمانی نەبووە بە هەولێری دوویەم؟

لە لایێکی ترە سەرەرای قەیرانی ئابووری و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە سەردەمی برا گەورە مەسرور بارزانی، دهۆکیش پێشکەوتنی زۆری بەدەستهێناوە و ئێستا یەکێکە لە شارە جوانەکانی ئێراق و کوردستان.

خەڵکی هەرێمی کوردستان باش دەزانن پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان چی کردووە، بەڵام وەک سەرۆکی حکومەت گوتی ئەو هیچ بۆ سلێمانی ناکەن و ناهێڵن حکومەتیش لەوێ خزمەتی خەلک بکات، یان بەربەست دادەنێن، هەندێک لە سەرکردەکانیان شەرم ناکەن و دەڵێن ئێمە هەوڵێر ڕادەستی هەوڵێریەکان دەکەین، هەوڵێر لە دەستی ئەمین دایە، هەوڵێر لە قۆناغی حوکمڕانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەماوەی کەمتر لە بیست ساڵدا بۆتە یەکێک لە پایتەختە پێشکەوتووەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خەڵکی هەولێر چاوەڕێی پڕۆژەکانن، چاوەرێی پێشکەوتنی زیاتری شارەکەیانن و باش دەزانن ئەمە تەنیا بە پارتی دەکرێت. خەڵک لە هەولێر باش دەیزانن کە دۆخی ئەوان پێش دەسەڵاتی پارتی چۆن بوو و ئێستا چۆنە. خەڵکی هەولێر بڕیاری خۆیان داوە و جارێکی تر دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەنەوە.

لیستی 190 ئەو لیستە کە هەولێری لە داعش و حەشد پاراستی ئەو لیستە کە هەولێری کردووە بە یەکێک لە شارەکانی گەورەی گەشتیاری، شارێکی مۆدێرن، ئێستا هەولێر بووەتەوە گرنگترین ناوەندی سیاسەت لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پارتی دیموکراتی کوردستان توانی هەرێمی کوردستان بیکات بە یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی ئارامی لەسەر ئاستی رۆژهەلاتی ناوەڕاست، بۆیە تەواوی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنانەدا کار دەکەن.

لەم هەڵبژاردنانەدا لیستێک هەیە کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە، لیستێک کە دەیەوێت کوردستان ناوەندی پێکەوەژیان بێت. لیستێک کە ڕێگە بە کورد دەدات بڕیاری خۆی بدات، لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ئاشتی، لیستی بەدیهاتنی خەونەکان، لیستی باڵادەستی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو پێکهاتەکانی تر کە بە ئازادی لە هەرێمی کوردستان دەژین، بۆیە خەڵکی هەولێر، خەڵکی دهۆک و هەموو شارەکانی تر لە هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆیان داوە، خەڵکی کوردستان بڕیاریان داوە دەنگ بە لیستی پێشمەرگە و لیستی خۆیان بدەن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان.

خەڵکی کوردستان دەزانن کە ئەمە هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوان، خەڵک ناکەوێتە ژێر کاریگەری هەندێک هێزی سیاسی کە مەبەستیان لاوازکردنی پارتیە، هەموو هێزەکانی تر دژی پارتین، چونکە تەنیا پارتی کار بۆ بنیاتنان و پاراستن و گەشەپێدانی کوردستان کردووە، بەهۆی ئەمەوە خەڵکی کوردستان دەنگی بە لیستی 190 دەدەن بۆ ئایندەی خۆی و داهاتووی منداڵەکانی.