فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق هۆكاری سستبوونی پێشڕه‌وییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن

گه‌ره‌كی به‌رید به‌ ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه‌ و هاووڵاتیانیش ده‌توانن له‌ ماڵه‌كانیان ده‌رچن

K24 - مووسڵ:

ھاووڵاتیانی سڤیل بوونەتە ھۆی سستبوونی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ و فەرماندە و سەربازانی عێڕاقی دەڵێن، ھاوڵاتیانی سڤیل رێگرن لەبەردەم پێشڕەویەكانیان و هاوكات فه‌رمانده‌یه‌كی دژه‌ تیرۆری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشڕه‌وییه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌ و گه‌ره‌كی به‌رید به‌ ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه‌ و هاووڵاتیانیش ده‌توانن له‌ ماڵه‌كانیان ده‌رچن.