عێراق و بانكی نێوده‌وڵه‌تی ستراتیژییه‌تێكی هاوبه‌ش راده‌گه‌یەنن
K24 - بەغدا
حكوومه‌تی عێراق به هاوبه‌شی به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رگه‌رمی داڕشتنی چوارچێوه‌یه‌كه بۆ سندوقێك به ناوی سندوقی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئامانجیش له‌و سندوقی ره‌خساندنی زۆرترین هه‌لی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكارییە له عێراق، پڕۆژه‌كه‌ش له سه‌ره‌تا سێ پارێزگای عێراق كه یه‌كێكیان دهۆك ده‌بێت جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌و پارێزگایه زۆرترین ئاواره و په‌نابه‌ری له‌خۆ گرتووه.