ده‌نگۆی مردنی زیاد ئه‌سعه‌د ره‌تده‌كرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی روونكردنه‌وه ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا، ده‌نگۆی مردنی هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد، زیاد ئه‌سعه‌د بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌تده‌كرێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كانی، هیچ راستی و درووستییه‌ك له‌و هه‌واڵه‌دا نییه و به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دیاره، ده‌نگۆی كۆچی دواییه‌كه‌ی، دووره له راستییه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا، عەبدولغەفار عه‌بدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد، راگه‌یاند، بەداخەوە راگەیاندن بەتایبەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تەنها و تەنها بۆ چەواشەكاری و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاستە، لەنێو ئەو هەواڵەنەشدا ئەوە چەند جارێكە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) دەبێتە سەرمەشقی هەواڵێكی ناڕاست و هەڵبەستراو.