له رۆژئاوای كوردستان داوای دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش ده‌كرێت
كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی داعش له شاری عاموودای رۆژئاوای كوردستان كۆتایی هات.
K24 – عاموودا:
كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی داعش له شاری عاموودای رۆژئاوای كوردستان كۆتایی هات.
له كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به داعش له شاری عاموودای رۆژئاوای كوردستان، ژماره‌یه‌ك پرسی جیاواز گفتوگۆیان له باره‌وه كرا، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ش چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی دوای شه‌ڕی داعشه، هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا داوا كرا، دادگاییه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی ئه‌ندامان و چه‌كدارانی داعش له باكووری سووریا دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی چه‌كداره گیراوه‌كانی داعش یه‌كلا ببێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاخین خەلیل، ئەندامی كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنفڕانسەكە بە كوردستان24ی راگه‌یاند، "كەسایەتیی سیاسی و شارەزا لە بوارە جیاجیاكان لە چەند وڵاتێك لە كۆنفڕانسەكەدا به‌شدارن. مەبەستمان ئەوەیە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش، ھەروەھا باس لە دروستبوونی داعش و ئەو وڵاتانەی كە ھاوكاریی ئەو رێكخراوە دەكەن بكه‌ین، ھاوكات ئاماژە بەو ھێزانە دەكرێت، كە داعشیان تێك‌شكاند".