به‌ وێنه‌.. كوردی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان خۆپیشاندانێكیان له‌ به‌لژیكا سازكرد

ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات جینۆسایده‌ و ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای خاكی رۆژئاوای كوردستانه‌

K24- هه‌ولێر:

كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌ به‌لژكا حۆپیشاندانێكیان له‌ به‌رده‌م ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ سازكرد، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا تێیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ به‌لژیكا رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌رانی كورد دروشمی دژ به‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌رز كردبووه‌وه‌ و داوایان ده‌كرد، رێگری له‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ بكرێت، كه‌ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆژئاوای كوردستان ده‌یدات.

وه‌ك له‌ درووشمه‌كانیشدا دیاره‌، خۆپیشانده‌ران سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی توركیا ده‌كه‌ن و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌یكات، جینۆسایده‌ و وه‌ستاندنیشی پێویستی به‌ هه‌نگاوی به‌په‌له‌یه‌.

H.B