باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبووه به هاوكاری ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و داخستنی كه‌ناڵ "الحرة" راگه‌یاند.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبووه به هاوكاری ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، هاوكات توندوتیژی ره‌تده‌كاته‌وه و پشتیوانی مافی هاووڵاتییانیش ده‌كات له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتییانه.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه مافی دامه‌زراوه میدیایی و رۆژنامه‌وانییه عێراقییه‌كانه كاری خۆیان ئه‌نجامبده‌ن و رووداوه‌كان بگوازنه‌وه.
له باره‌ی داخستنی كه‌ناڵی "الحرة"ش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ناڵه‌كه دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی سه‌ربه‌خۆیه له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت، به گوێره‌ی گرێبه‌ستێكیش حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا مافی چاودێریكردنی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌دا نییه كه په‌خش و بڵاویان ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له مافی ئازادی راده‌ربڕین ده‌كات و روونی ده‌كاته‌وه، دامه‌زراوه‌كه، هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه میدیاییه‌كانی دیكه، مافی كاركردنی هه‌یه.
ئ. م